کەس نەبوو یارمەتیم بدا
رۆژێک کوێخا حەوێز لە کۆیە لای قائمقام ئەبێ، دێنە سەر باسی مناڵ، پاش کەمێ قسەکردن قائمقام بە کوێخا حەوێز ئەڵێ: مام کوێخا تۆ چەند مناڵت هەیە؟ کوێخا حەوێز ئەڵێ: بەوەی مردووە و بەوەی ماوە(39) سی و نۆم بووە، قائمقام ئەڵێ: ئەی بۆچی ئه و یەکەشت تەواو نەکرد تا ببێ بە چلی تەواو؟ کوێخا ئەڵێ: کەس نەبوو یارمەتیم بدا خۆشم هەر ئەوەندەم پێ کرا.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(40)[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 242 car hatiye dîtin