دەقی سوپاسنامەکە:
سوپاس و پێزانین
بەناوی خۆمان و مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و دۆست و لایەنگرانمانەوە، سوپاس و ڕێزو خۆشەویستیمان ئاراستەی هەر هەموو ئەو بەڕێزو ئازیزانە دەکەین ؛ لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیران و کەسایەتییەکان و کۆنسڵخانە گشتییەکان و هۆزو عەشیرەتە کوردی و عەرەبییەکان و پیاوانی ئایینی و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە چ بە سەردان و چ بە ناردنی پەیامی پیرۆزبایی و پەیوەندی تەلەفۆنی یان لەرێگەی ئیمێل و فەیسبووکەوە لە کوردستان و دەرەوە بەسەریانکردینەوەو، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزو (27)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK ؛ پیرۆزباییان لێکردین، پیرۆزبایی و بەسەرکردنەوەتان بەم بۆنەوە زیاتر دڵخۆشی کردین و بووە هۆی ورە بەخشینی زیاتر بۆ کارو خەباتی داهاتوومان.
وێڕای سوپاس و پێزانینی دووبارەمان بۆ هەر هەموو لایەک، هیوای پێشڤەچوون و سەرکەوتن و سەرفرازیتان دەخوازین.... هەمیشە تەندروست و شادو سەرکەوتووبن.
لەگەڵ ڕێزماندا.
غەفوور #مەخموور#ی
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
29 / 3 / 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,052 car hatiye dîtin