دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئەکیتۆ:
جەژنی ئەکیتوی کە ئەمساڵی دەکەوێتە 6772، پیرۆز بێت. جەژنی ئەکیتوی لە زمانی ئەکادیەوە وەرگیراوە و بە واتای جۆ دێت. ئەم جەژنە ساڵی نوێی گەلانی ئاشوری و سوریانیە، بە واتای هاتنە بەهار و بەرەکەت دێت.
بەهۆی سیاسەتی ڕەتکردنەوە و فشاری دەوڵەتی تاکپارێزی تورک، جەژنی یوکیدۆ کە بەهایەکی گرنگە، ناسنامەی سوریانیەکانە، چەندین ساڵە پیرۆز نەکرا. بەڵام گەلان کە ڕەتکرابوونەوە و هیچ حسابێکیان بۆ نەدەکرا، بە بەرخۆدانێکی گەورە خاوەنداریان لە زمان، کەلتور و جەژنی خۆیان کرد. گەلانی ئاشوری و سوریانی دوای چەندین ساڵ جارێکی دیکە جەژنی خۆیان پیرۆز کرد.
گەلانی ئاشوری و سوریانی کە لە کۆمەڵکوژی سەیفۆی ساڵی 1915 ژمارەیان کەم بووەوە، هەموو ساڵیک لە 1ی نیساندا لە وڵاتەکانیان و لە هەندەران جەژنەکە پیرۆز دەکەن.
ئێمە دەزانین کە هەر جیاوازیەک میراسێکی مرۆڤایەتیە و هەر بەهایەک کە ون دەبێت، پارچەکمان لەگەڵ خۆیدا دەبات، گرنگە کە جەژنی ئەکیدۆ لەسەر ئەم خاکە بە ئازادی پیرۆز بکرێێت. بۆ ئەوەی گەل و ئایینەکان بتوانن کەلتور و ناسنامەی خۆیان بە ئازادی بژین، تێکۆشانی ئێمە بەردەوام دەبێت.
هیوادارین کە جەژنی ئەدیکۆ ببێتە هۆی ئازادی هەموو مرۆڤایەتی، لەگەڵ خۆیدا بەرەکەت و ئاشتی بهێنێت.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,076 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!