ناو: کافیە
ناوی باوک: ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1917
$ژیاننامە$
لە زاری خۆیەوە:
ناوم, کافیە ئەحمەدییە و 105ساڵ تەمەنمە. چەن ساڵێکە بە بۆنەی وشکەساڵی کاری کشتوکاڵ کەمبووەتەوە, منیش بە ناچاری زەوی و زارەکانم لە بەین منداڵەکان بەشکرد، ئیتر خۆم باخداریم نەکرد. دواتر دەستمکرد بە چنینی گوروا و درووستکردنی چڵتیکە و بووکەڵە. وایلێهاتووە کە ئیتر بوونە خۆیشک و دایکم و کات بەفیڕۆ نادەم. تەواوی کاتەکان خەریک درووستکردنی ئەمانەم و لای گەشتیاران زۆر سەرەنجڕاکێشە. بەهۆی زۆری موشتەرییەکانم بە نەوەکانم دەڵێم بۆم درووست بکەن و بەشێک لە پارەکەیان پێدەدەم. نزیک بە 150 نەوە، نەتیجە و نەدیدەم هەیە کە هەموویان بەدڵخۆشی دێنە دیتنم و شانازی بە بوونم دەکەن.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 241 car hatiye dîtin