یاخیبوون
#شێرکۆ بێکەس#
تەمەن بەهاری پاراوە
خوێن گەرم و گەش:
قوڵپ ئەدا، زەوقی هەستاوە
ئەندامی لەش
هەمووی چاوە
کوڵم و لێوی، پڕ دەم، بۆ ماچ
هاواری بێدەنگی لەشن.
بەڵام سەد داخ
ئارەزووی برسی بێبەشن.
سەرنج تینوو، تینووی کوڕە!
ناخی دەروون، جێگەی گڕە
سەرنج شێتی، تەماشایە
ڕێگاگرە.. بەرەڵایە!
سەرنج تینووی کوڕی قۆزە...
وەکوو مناڵ:
ئاڵۆشی لەش زۆر گڕۆزە
ماخۆلانە و دابین ناکرێ
شەقام هەمووی بەخۆی ناگرێ!
قژ.. کورتییەکەی، کوڕانییە
ئەتکێتێکی شەڕانییە..
سپێتی پشت ملی ناسک:
چێشکەی ماچی دوراودوورە
تامی خۆزگەی بەرەو ژوورە!
مەمک سرکە..
ساوای سنگی دەم بەوڕکە!
مەمک هارە و کراس ئەدڕێ!
جەرگی پیاوی پیریش ئەبڕێ!
یاخیبوونی سەدەی نوێیە
مینیجۆبی.. ژوور ئەژنۆیە..
مینیجۆبە.. کراس کورتە
گەرمای لەشی نیوەڕۆیە..
هەناسەی کوڕ لەگەڵ ئاخا
بۆ مینیجۆب چی دەرناخا![1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,009 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!