دار ڕادێرە، سەی حیز دیارە.
ڕادێرە: ڕاگرە، هەڵگرە، بەرزبکەوە.[1]
لەسەر ئەم پەندە دەگیڕنەوە: جاریک ماڵیک لە گوندێدا دزییان لێدەکرێ، کەس نازانێ کییه؟، ڕۆژێک لەدیوەخان، پیاوانی گوند کۆ دەبنەوە، بۆ ئەوەی بزانن کێ دزییەکەی کردووە. یەکێک لە پیاوەکان زیرەک دەبێ دەڵێ: ئەو کەسەی دزییەکەی کردووە پەڕیکی مریشک بەسەر کڵاو و جەمەدانەکەیەوە، یەکێک لە پیاوەکان دەست بۆ سەری دەبات، ئاشکرا دەبێت کە ئەوە.
پیاوە زیرەکەکە دەڵێ: مادەم لەناو هەموویاندا لەخۆت بەگومانبووی و دەستت بۆ سەرت برد، بێگومان تۆی.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,271 car hatiye dîtin