دەقی ڕاگەیەندراوەکەی مەڵبەندی شنگالی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
- باسی ئەوەتان کرد کە خەڵکی #شنگال# شاهیدی ئەوەن کێ قوربانی وخوێنی داوا لە کاتی پەلاماری تیرۆرستانی #داعش# بۆ سەر شنگال ڕاستیەکە ئەوەیە ئێوەبوون کە دەسەلاتی شنگال بە دەستان بوو و ئێوە بوون کە بەرپرسی لقەکەتان دەی گوت بە دوازدە هەزار پێشمەرگە شەر دەکەین بەڵام لە ڕاستی دا شەوی پێش هاتنی داعش ئەمر پێ درا هەمووی بکشێنەوە بە بێ یەک تەقە و ئێوە بوون کە بەرپرسی لقەکە دەی گوت شنگال چۆل ناکەین تا داعش بە سەر تەرمەکەمان دا نەڕوات بەڵام پێش هەموو خەڵکی شنگال دەڤەرەکەتان چۆل کرد و خەڵکی سڤیل بە دەستی داعشتان بەجی هێشت و ئێستاش خەڵکی شنگال هەمووی شاهیدە کە ئێوە شنگال ڕادەستی داعش کرد.
- باسی پرۆسەی ئازادکردنی شنگالتان کرد کە تەنیا ئێوە بوون ڕاستیەکە ئەوەیە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوکاری زۆر چەک و تەقەمەنی لە ڕێگای سوریا ڕەوانەی شاخی شنگال کردووە و تا ئێستا یەکێتی یەک چرکە شنگال بە جێی نەهێشتووە و شان بە شانی خەڵکی شنگال بەشداری پڕۆسەی ئازادکردنی شنگال دا کردەوە و پۆلەک لە پێشمەرگەی یەکێتی سەر بە لیوای 111 لە پڕۆسەی ئازادکردنی شنگال دا شەهید بوون.
- باسی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 تان کرد کە خەڵکی شنگال داوا لە ئێوە کردووە کە خۆیان ئیدارەی خۆیان بکەن ئەگەر ڕاستە بۆ خەڵکی شنگال ئیدارەی خۆی نەکرد.
- باسی هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ڕاستیەکە ئەوەیە کە بە دروستکردنی ترس و دلە ڕاوکی خەڵکی شنگال دەنگی دا و بەڵگە ئاشکرایە کە دایکێکی شنگال بۆ سۆشیال میدیا باسی ئەوە دەکات ئەگەر دەنگ نەدات بە پارتی لەناو کەمپ دەری دەکەن و بەڵگەی زۆر هەیە کە بە پارە و تەهدیدکردنی خەڵک بە بڕینی ئازۆقە و دەرکردنیان لە کەمپ دەنگی خەڵکتان برد.
- ئێوەن کە ناهێلن خەڵک بگەڕێتەوە شنگال بۆ سوود وەرگرتن لە دەنگدان.
- سەبارەت بە موزایەدە یەکێتی هەرگیز لە سەرەتایی دامەزراندنی لەگەڵ موزایەدە نەبووە و نابێ و هەمیشە خزمەتکاری خەڵک بووە چونکە ئێمە خوێندکاری ڕێبازی #مام جەلال#ن کە هەمیشە پارێزەری تایبەتی ناوچە دابڕاوەکان بوو.
- یەکێتی لەگەڵ ئەوە دایە کە دۆخی شنگال ئارام بێت و سەقامگیری و ئاشتی و خزمەتگوزاری لە دەڤەرەکە دروست ببەن و داوا کارن ڕێگا بدەن خەڵکی شنگال بگەڕێتەوە زێدی خۆیان.
مەڵبەندی 15ی ڕێکخستنی شنگال ی.ن.ک
03-05-2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!