دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی سوپای تێرۆریستی پاسداران بۆ سەر شاخەکانی کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەیەندراوی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ئاگاداری خەڵکی بەشەرەفی کوردستان دەکەین کە ڕێژیمی کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەرزی بەهاردا لە ڕێکەوتی 21ی بانەمەڕی 1401، ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی بە چەکی جۆراوجۆری قورس و دڕۆن تۆپباران و مووشەکباران کرد. ئەم کردەوە دژە گەلییەی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە خەڵک مەڕوماڵاتی لە هەندەران لە کوێستاندایە و کاسبکاران بۆ بژێویی ژیانی خۆیان دەچنە کوێستان. بەڵام ڕێژیمی دژەگەلی و تێرۆریستی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هەمیشە دژی ئاسایش و دژایەتیی خەڵکی کوردستان و لە وەرزی بەرەوبوم و ژیانی خەڵک، دەست دەداتە ئەم کردەوە دژە گەلییە و خەسار لە خەڵک و شاخ و گوندەکان دەدات.
بەپێی زانیاریی دەزگای فەرماندەیی، بە خۆشییەوە زیانی گیانی وەبەر کەس و لایەنێک نەکەوتووە، بەڵام زیانی ماددیی لە خەڵک و کوێستان داوە.
ئەم کردەوە دژە گەلییە مەحکووم دەکەین و خەڵکی کوردستان لەم کردەوەیەی سپای تێرۆریستی پاسداران خۆش نابن.
21ی بانەمەڕی 1401ی هەتاوی[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,096 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!