عەشقی خودا
نەک بۆ ڕۆژێ
بۆ چرکەیەک لێت دانابڕێ
لەشەوی تەنها و سەرمادا
لەگشت کات و شوێن و سات دا
بەرگەی دووری مەعشوق ناگرێ
نە دوور ئەوەستێ لەوەڵام
نە وشەی زەرد و سوور ئەڵێ
نە بەقسە ئەیسەلمێنێ میهرەبانی
تەنها سوجدە بردنێکتە
لێ خۆشبونی هەزاران جار
ئەکات بە جوانترین دیاری
تۆ زەمەنێک لێ ی غافڵ بە
ساڵانێک مەچۆ دیوانی
کە ڕووت کردە قیبلە و هاتی
ڕۆحت پڕە لە ژووانی
نە گوڵی سور ئەهێنێ بۆت
نەڕۆژێک ئەکا بەدیاری
لەشەوی تار تەنهات ناکا
میهری لە (مل) تە بەجوانی
#ئارەزووی عەبدولخالق#[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 300 car hatiye dîtin