نه سەربانی لێژ، نە بانگوشی گێژ
سەربان: سەری ژوور و خانوو، لێژ: سەر بەره و خوار یان سەرەوژێر یان ناڕیک و ناتەخت، بانگوش: کەسێکە کە بانگێڕی خانوو دەکات بە کرێکاری بۆ دەستکەوتنی بڕێک موچە و پارە، لێرەدا(سەربان)ێکی لێژ و(بانگوش)ێکی گێژ، وەک یەک خراونەتەڕوو، نە خەوتن و ڕاکشان لەسەر بانی لێژ تام وچێژ و پشوودانی تێدایە، نە بانگوشی گێژ و گەمژە دەتوانێت بەفرماڵێکی باش بکات و خاوەن ماڵ بە ئارامی بخەوێت و پشتی پێ ببەستێت و لە شەوی(گاسوور)دا دەربازیان بکات، ئەوە بووە بەدرکە و ئیدیۆم و بۆ ئامۆژگاریکردن و گوزارشتکردن دەوترێت: نە سەربانی لێژ، نە بانگوشی گیژ واتە: هاودەمی و هەمنشین و هاوڕێیەتی کەسێ مەکە، جێی متمانە و دڵنیایی نەبێت و گێژ و گەمژە و کەودەن و خوار وخێچ بێت، چونکە لەبەریان ناحەسێیتەوە و جێگای پەشیمانین.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 171 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!