خودنووسینەوەی ژنان
#گوڵزار حەمە فەرەج#
ژنان دەتوانن ئازاری خەم ڕابژەنن، زریانی وشەیان هەڵبکات وهەستەکانیان واڵا بکەن، هاواری کپ کردوویان بکەن بە شۆڕشێک و نوێگەری و داهێنان بخولقێنن، تام و لەزەتی ئازادی و ژنبوون لەم کتێبە ناوازەیەدا، دەنگێک قسە دەکات کە دەنگی ژنی کوردە بە هەموو دوورییە تراژیدیەکانەوە و پڕ زیندەگانییەکانییەوە، لەلای نووسەر ئەم بیرەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە هەموو کات بە هزر و بیری خۆیان بەر دونیای دەرەوە بکەون، بەر لەوەی ببنە بەشێک لە کۆمەڵێک گوتاری ئایدۆلۆژی و نەتەوەیی و ئایینی، بێگومان هەوڵێک هەیە کە ژنی کورد لەهەموو سیفەتەکانی، خۆڕاگری، شۆڕشگێڕی، بەرخودان، بکەری کۆمەڵایەتی و سیاسی کورتبکاتەوە بۆ وێنەی ئەو ژنە قوربانیانەی پیاوی سیاسی دەچێتە کۆتاکان و ڕێکخراوەکان و سێنتەرەکان، لەم گۆشە نیگایەوە جۆڕێک لە ئۆرستوکراتییەتی ژنان، دروست بووە لە کوردستاندا کە زۆر لەوە، گوزارشت لە دەنگی زۆرینەی ژن بکات.
هۆزان مەحمود دەڵێ : لێرەوە کاری من هاندانی ئەم ژنانە بوو لە هەر چوار پارچەی کوردستان، کە خۆیان بنووسن و بدوێن، بێ ئەوەی من یان کەسی دیکە لە جیاتی ئەوان قسە بکات، بێگومان ئێمە بە زمانەکانی تورکی وعەرەبی و فارسی و کورمانجی سۆرانی و ئینگلیزی ئەم گێرانەوانەمان بەدەست گەیشتووە، وەرگێڕانمان بۆ کردوون، ئەوەی لەم وێنانەدایە، وێنەکان خۆیانن، ژنە چەوساوەکە خۆیەتی، لێرەوە خودنووسینەوەی ژنانی کورد لە دوو توێی ئەم کتێبەدا لەدایک بوو، سەرەڕای هەموو کێشەکان و ئازارەکان و جەنگەکانی نێو ماڵ، ژنان دەڵێن هێشتا کۆڵ نادەین و ژیان بە جوانی دەبینین و، کەس بۆ ئەبەد قوربانی نیە و، کەسیش بۆ ئەبەد براوە نیە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 625 car hatiye dîtin