ناونیشانی پەڕتووک: ئایین و زانست
ناوی نووسەر: بێرترااد ڕەسڵ
ناوی وەرگێڕ: #حوسێن حوسێنی#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
دەزگای پەخش: ناوەندی غەزەلنووس
بێرتراند ڕاسل بەم کتێبە ئاوڕێکی جیدیی لە یەکێک لە کایە گرنگەکان بواری مەعریفە داوەتەوە، کایەی نێوان ئایین و زانست. یان بە شێوەیەکی تر بڵێین، کایەی نێوان زانست و ئایدۆلۆژیا. مێژووی بەرکەوتنی نێوان ئایین و زانست مێژوویەکی دوورودرێژە، کە بەشێکی گرنگی لەم کتێبەدا باس کراوە، بەڵام هۆکاری سەرەکیی نووسینی ئەم کتێبە لە لایەن ڕەسڵەوە، دەگەرێتەوە بۆ چۆنێتیی هەڵسوکەوتی سەردەمدارانی یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو و ئەڵمانیای نازی لەگەڵ زانستدا. زانستی کرێکاری و سەرمایەداری لە یەکێتیی سۆڤێت و زانستی ئاریایی و سامی لە ئەڵمانیای نازی، بە گەرمی کاری لەسەر دەکرا و هەوڵ دەدرا زانست بۆ بەرژەوەندیی ئایدۆلۆژیا، بەکار بهێنرێت. بەتایبەتی لە یەکێتیی سۆڤێتی سەردەمی ستالیندا، نەدەبوو هیچ تیۆرییەکی زانستی لەگەڵ فەلسەفەی مارکسیزمدا دژایەتیی هەبیت. لە ئەڵمانیای هیتلەریدا تەنیا بە هۆی ئەوەی ئاینشتایین جوولەکە بوو، تیۆری ڕێژەیی پووچ دەکرایەوە و بە جۆرێک بە پڕوپاگەندەی جوولەکە دادەنرا. سەرەڕای ئەمانە، نازییەکان بۆ کوشتار و جینۆسایدەکانیان پشتیان بە جۆرێک زڕەزانست دەبەست بە ناوی داروینزیمی کۆمەڵایەتی. ئا لەو بارودۆخەدایە، ڕەسڵ وەک بیریارێکی بەرپرسیار دادەنیشێت و ئەم کتێبە گرنگە دەنووسێت، کە بەتایبەتی بەشەکانی کۆتایی کتێبەکە لە ئێستاشدا، واتە دوای هەشتا ساڵ، بابەتی گەرمی بواری توێژینەوەی زانستین، بەو جیاوازییەوە ئیتر تەنیا لەسەر ئەمانە قسە ناکرێت، بەڵکو تاقیکردنەوەش دەکرێت.[1]
Têbînî : ev pertuke bêyi fayla PDF e , hîvîye harîkariya kurdîpîdiya bike ji bu bi dest ve înanê ! Pirtûkê li vir rêke Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 597 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!