ناو: دانا
نازناو: دوکتۆر دانا
ناوی باوک: عوسمان
ڕۆژیی لەدایکبوون: #18-01-1975#
ڕۆژی شەهیدبوون: #24-02-2001#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#، چیای #قەندیل#
[1]
$ژیاننامە$
مێژووی بەشداربوون: 1996
. لە نێوان 1996-2000 ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری بینیوە لە ڕێکخستنەکانی یەکێتی خوێندەڤان و لاوانی وڵاتپارێزی کوردستان لە ناو زانکۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی.
لە نێوان 1998-1999 لەگەڵ شەهید دیار غەریب هەڤاڵ هەڵمەت ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری ڕۆژی دەنگی خوێندەڤانان.
23.02.2001: هەڤاڵ دکتۆر دانا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە کادیرانی باشوور بە مەبەستی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی خەباتی باشووری کوردستان و سازکردنی کۆنفرانسێکی تایبەت بە باشوور لە چیای قەندیل کۆدەبنەوە.
شەوی 23 لەسەر 24ی شوباتی 2001: هەڤاڵ دانا لەگەڵ پۆڵێک هاوڕێ و هەڤاڵی دیکەی دەکەونە ژێر هەرەسی بەفر و دەگەنە کاروانی پاکڕەوانانی ڕێگای ئازادی.
خوشکێکی دکتۆر دانا بەناوی هەڤاڵ پەیام لە ڕۆژی 16-05-1997 لە کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و خەباتکاران و وڵاتپارێزانی هەولێردا شەهید و بێسەروشوێنکراوە.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهید دکتۆر دانا و هەڤاڵانی و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی.