دەقی پەیامەکەی پارتی سەربەستی کوردستان:
پەیامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەبۆنەی یادی47 ساڵەی (ی ن ک)
بەڕێزان: سەرۆکی گشتی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکیتی نشتیمانیی کوردستان.
سڵاو ڕێزی سەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانتان ئاراستە بێت.
وەک سەرۆکی گشتی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتەکەمان پارتی سەربەستیی کوردستان:
بەبۆنەی(47) مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی نشتیمانی کوردستان، گەرمترین پیڕۆزبایی ئاراستەی ئێوەی هێژا دەکەین وەک: سەرۆکی گشتی و مەکتەبی سیاسی و گشت کادیر وئەندام و مەڵبەند و ڕێکخراوەکانتان. هیواخوازین لە درێژەی تەمەنی خەبات و تێکۆشانی یەکێتییەکەتان، سەرکەوتنی باشتر و هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی گەلەکەمان لە باشووری وڵاتمان، و هەروەها هیواخوازین کە بە گرنگییەوە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ تەبایی و یەکڕێزی ماڵی کورد له و بەشەی کوردستان، کە لە ئێستادا زۆر لە ساڵانی پێشووتر زیاتر لە ژێر هەڕەشه و مەترسی نەیاراندایە.
هەر له و پێوەندییەشدا: پیڕۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین، بە بۆنەی بەڕێوەچۆنی دیداری چەند ڕۆژەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ نوێکاری و خۆڕێکخستنەوە بۆ پەرەسەندنی باشترتان لە کارەکانتاندا.
بەڕێزان: خەبات و تێکۆشانی47 ساڵەتان بەرز دەنرخێنین و هەڵدەسەنگێنین. لەم بۆنەشدا بە پێویستی دەزانین کە یادی دامەزرێنەرو سەرکردەی دیاری مێژووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکەینەوە، واتە مامی گەورەی کۆچکردوومان، مامجەلال تاڵەبانی. کە وەک سیاسەتزانێکی بە توانای کوردستانی و ئێراقی و گشت خۆهەڵاتی ناڤین دەناسرا. هەزران سڵاو بۆ ڕۆحی پاکی دەنێرین.
به و هیوایە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و گشت پارتە تێکۆشەرەکانی دیکەی باشووری وڵاتمان، دەست لە نێودەست، لە هەوڵی ئاشتییەکی ڕێشەدار بن، بۆ درووستکردنەوەی گووزەران و دۆخی ئابووری وئاساییشی باشووری وڵاتمان..
پارتی سەربەستیی کوردستان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی نیشتیمانی، هەمیشە لە هەوڵی ئاشتی و تەبایی و یەکڕیزی ماڵی کورد و کوردستانیان بووە، وهەرواش دەبێت. ئاشتی و تەبایی هەر بەشێکی کوردستان، خۆشی و ئاواتمانە، و ناکۆکی و ناخۆشییەکانی هەر بەشێکیش خەمی گەورەمانە.
جارێکی دیکە پیڕۆزبێت 47 ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەباتی تەبایی و برایی گشت بەشە دابەشکراوەکانی کوردستان، لە پێناو پاراستانی یەکڕیزی مالی کورد و کوردستانیان.
لەگەڵ ڕێزماندا
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
31 مای 2022ی زاینی [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!