دەقی پەیامەکە:
لە ساڵیادی لە دایکبوونتدا، کچە تێکۆشەر و سەلار و ڕۆشنبیر و خەمخۆری چین و توێژە جیاجیاکانی گەلی کورد و مرۆڤدۆست-م (هێرۆ) جوانترین پیرۆزباییت لێدەکەم و بەوە سەربەرزم کە نموونەیەکی مەزنی وەک تۆ لە هەناومەوە هاتووەتە بوون.
گێڕانەوەی ژیانی تۆ بەم قەڵەمەی من ناکرێت و پێویستی بە چەندین ڕۆمان و داستان و فیلمی نایابە، چونکە تەمەنی پڕ لە شانازییت بۆخۆی ڕٍۆمان و داستان و فیلمە.
تۆ پەروەردەی قوتابخانەکەی برایم ئەحمەد و کچە بوێر و ژنە نەبەرد و تێکۆشەرەکەی شاخ و هاوسەر و هاوڕێ و پشتوپەنای مام بوویت.
جارێ بە بیری ورد و جارێ بە نەخشە و پلان و جارێ بە چەکی کامێرا و جارێ بە جەولەی دوورودرێژ و کۆڕِ و کۆبوونەوەی سیاسی و ڕێکخراوەیی و پیشەیی و..هتد شانی مەردایەتیت داوەتە بەر نەهامەتییەکانی ئەم گەلە.
دوای ڕاپەڕینیش، خەڵک ناسناوی (دایکی کوردان)یان بە باڵای زراڤتدا بڕی و هەر بە کردەوەیش بوویتە دایکێکی خەمخۆری پێشمەرگە و ژنان و کچان و لاوان و منداڵان و ڕەنجدەرانی بیر و بازوو و میدیاکاران و هەموو ئەوانی تریش.
لە یادی لەدایکبوونتدا، دەستی دایکایەتی بۆ پەروەردگار بەرز دەکەم و نزای تەندروستیی باش و تەمەنی درێژت بۆ دەخوازم، گوڵە هێرۆی باخچەی دڵی ئێمە و کوردستان.
گەلاوێژ [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 2,040 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!