شیربایی خۆرە
لە کوردەواریدا کچان کە دەگەیشتنە تەمەنی بەشوودان، ئەگەر برا و باب و مام و خاڵ بۆ خۆیانیان بەشووبدایە دەوترا: ژنی بۆ برای کردووە یان باب و مام و خاڵی، هەندێکجار ژنە بەژنە و جارجارەش گەورە بەگچکەیان پێکراوە کە بن پشکیان پێ گووتوە، جاریش هەبووە چەند خوشکێک تاقە برایەکیان هەبووە، یان تەنها پیرە بابێکیان هەبووە، کە بەمێرد دراون لەباتی ئه و شیرەی دایکیان لەزاری ناون و پێی پەروەردە و گەورە کردوون بڕێک پارە وەرگیراوە چ بۆ باوکەکە یان بەناوی کوڕەکەوە وەرگیراوە، به و بڕە پارە یان کەل و پەل و مەڕوماڵاتەی وەرگیراوه، بەبیانووی بەهای شیر پێدانی دایکی کچەکە، بە بەهای ئه و شیرەیان ئەژمارکردووە، دواتر گۆڕانی بەسەرداهاتووە و بووە بەشیربایی: شیر+بەهای، شیری دایک لە کوردەواریدا زۆر جێگەی بایەخ و پیاهەڵدان بووە دایک لەکاتی توڕەبووندا وەک توک و نزا بەکاریهێناوە: ئه و شیرەت لێ حەڕام بێت، یان وتراوە: فڵانە کەس شیری پاکە، یان فرچکی بەحەڕام گرتووە و....تاد، دوای پێشکەوتنی کۆمەڵگا و دوورکەوتنەوەی ڕێژەیی، له و کلتور و نەریتەی وەرگرتنی شیربایی، ئه و باوک و برایانەی کە لەکاتی بەشودانی کچ و خوشکەکانیان شیرباییان وەرگرتووە، بەچاوێکی بێ ڕێزەوە سەیردەکران و وادەهاتە بەرچاویان ئەوان مامەڵەی بەکچ و خوشکیان دەکەن، بەتەوس و سوک سەیرکردنەوە پێان دەوترا: شیربایی خۆرن.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,138 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!