وەک کەڵەشێری ناوەخت وایە
ئەم ئیدیۆمە بۆ کەسێک بەکاردێت، کە هەموو ئیشێکی لە ناوختدا بێت و لە کاتی خۆیدا کارەکانی جێبەجێ نەکات، بۆی هەیە ئەم جۆرە کردەوانەش زیانی پێ بگەیەنێت. لەم ئیدیۆمەدا، کەڵک لە بیرۆکەی (کەڵەشێر) وەرگیراوە، کەوا باوە بەیانیان زوو لە کاتێکی دیاریکراودا دەخوێنێت، بەڵام ئەگەر کەڵەشێر لە ناوەختدا خوێندی، نیشانەی شومییە و لەوانەیە، سەری یەکێک بخوات، یان کارەساتێک ڕوو بدات، بۆیە یەکسەر ئەو کەڵەشێرە سەردەبڕن و دەیکەنە بەڵاگێڕی ئەو ماڵە، بە تایبەتیی خاوەن و گەورەی خێزانەکە، جا لەو کاتەدا، دەگوترێت: کەڵەشێر لە ناوەختدا بخوێنێت، سەری خۆی دەخوات.
هەروەها هەر لەسەر کەڵەشێر، یان کەڵەباب، لە هەندێک شێوەزاری دیکەدا، ئیدیۆمی دیکەش هەیە، وەک:
پیاو کەڵەبابە لەسەر ژنێ حیسابە.
وەک کەڵەشێری سەر بارە دارە.
ئەگەر کەڵەشێرش نەبێت، خوا ڕۆژی خۆی هەر دەکاتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 909 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!