Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Jiyaname
Ishaq Iskotî
21-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Letif Memmed Brukî
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 525,622
Wêne 106,440
Pirtûk PDF 19,790
Faylên peywendîdar 99,621
Video 1,449
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
301,315
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756
هەورامی 
65,744
عربي 
28,846
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,306
فارسی 
8,537
English 
7,169
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Pol, Kom
Kurmancî - Kurdîy Serû
Peyv & Hevok 
41,119
Pend û gotin 
24,602
Kurtelêkolîn 
4,869
Şehîdan 
4,214
Enfalkirî 
2,990
Pirtûkxane 
2,705
Çand - Mamik 
2,631
Navên Kurdî 
2,602
Jiyaname 
1,228
Cih 
1,134
Belgename 
289
Wêne û şirove 
131
Weşanên 
115
Cihên arkeolojîk 
61
Partî û rêxistin 
26
Vîdiyo 
19
Helbest  
10
Pêjgeha kurdî 
3
Wekî din 
2
Karên hunerî 
2
Nexşe 
2
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Ofîs 
1
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergê...
Weşanên
Şerq û Kurdistan
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
Şehîdan
Mahmûdê Kerem
Jiyaname
Ishaq Iskotî
چیرۆکی دوو گۆڵ
Xebatên xwe bi formateke baş ji Kurdipediyayê re bişînin. Emê wan ji bo we arşîv bikin û ji bo we biparêzin!
Pol, Kom: Kurtelêkolîn | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چیرۆکی دوو گۆڵ

چیرۆکی دوو گۆڵ
چیرۆکی دوو گۆڵ
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

هەر دووکیان لەدایکبووی یەک شوێن بوون و هەر لەوێش گەورە بوون و ساڵەها پێکەوە هەوڵیان دابوو کە ڕێگە بە کەسیتر نەدەن خۆی بخزێنێتە خاکی ژێر دەسەڵاتیان. ئەوان وەک دوو سەرۆکی باش هەموو هاوڕەسەنەکانیان دەپاراست و ئاگایان لێیان بوو. ئەم دووانە لە هەموو دەشت و کێوەکانی ئەو دەوروبەرەدا دەنگیان دابووەوە و هەموو لێیان دەترسان و نەیاندەوێرا بێنە شوێنی ژیانیان. ئەم دووانە جاروبار لەسەر زۆری و کەمی دەسەڵات مۆڕە یان لەیەک دەکرد، تەنانەت پەلاماری یەکیشیان دەدا بەڵام زۆری نەدەخایاند و ڕێدەکەوتنەوە. لەو سەردەمەدا گورگێکی ڕەشی دڕ هەبوو کە سەرەڕای دڕی و نەترسییەکانی زۆر لەمانیش دەترسا.

ئەم دوو گۆڵە سالێانی دورودرێژ لەسەر دەسەڵات و بەش لەگەڵ گورگە دڕەکەدا شەڕیان کرد و پەلاماری یەکیان دا. هەر کاتێک هەر دوو گۆڵەکە پێکەوە لەگەڵ گورگە دڕەکەدا بەشەڕ بهاتایێن ئەوا گورگەکە شکستی دەهێنا. بەڵام گورگە دڕەکە فێربوو کە چۆن لەگەڵیان بە شەڕ بێت. ئەو هەوڵیدەدا لە کێشەی نێو خۆدی ئەو دووانە کەڵک وەر بگرێت و بە یارمەتی یەکیان ئەویتریانی توشی شکست دەکرد. یەکێک لەم دوو گۆڵە زەرد بوو و لە نێو هاورەگەزەکان و سەگگەلی ژێر سەرۆکایەتی خۆی بە سەرۆک دەناسرا و زۆریش ڕێزیان لێدەنا. سەرۆک بڕێک موی سوور بەسەر تەپڵی سەریەوە و هەروەها لە نوکی گوێکانیدا هەبوو کە بەم هۆیەوە بە سەرۆک سەرسوور دەناسرا. ئەو ئەوەندە حوکمی دەڕۆیشت کە بە بێ سێ و دوو چی بویستایێت سەگەلەکەی بۆیان دەکرد. بە هۆی فێربوونی گورگە ڕەش هەتا دەهات نێوانی ئەو دوو گۆڵە خراپتر دەبوو. هەر ئەمە وایکرد کە بۆ نەدۆڕاندن و جێگە تەنگکردن بە یەکتر هەر جارە و یەکێکیان ڕوویدەکردە گورگە ڕەش داوای یارمەتی دەکرد بۆ پەلاماربردنەسەر بەرانبەرەکەی. گورگە ڕەشیش کە لە خوای دەخواست خێرا ڕەوەیێک گورگی دەناردە شەڕی بەرانبەرەکەی و بۆ ماوەیێک خۆی دەبووە هاوبەشی دەسەڵاتی ناوچەکە.

ئەم بگرە و بەردە بەردەوام بوو تا گورگە ڕەش بە هێزی چەند حەیوانی دەرەکی و کۆی ئاژەڵ و سەگەکانی ناوخۆ لە دەسەڵات دەرکرا و لەدار درا. لە دووای گورگە ڕەش بۆشایی دەسەڵاتی ئەو وایکرد هەر دوو گۆڵەکە هەوڵبدەن بەشێک لە بۆشاییەکە بە قازانجی خۆیان پڕبکەنەوە و جیا لەو بەشانەی پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی ئەمانی دەرهێنابوو و خستبویە ژێر چنگی خۆی، تەنانەت بەشێکیش لە هەرێمی گورگە ڕەشی تۆپیویش بخەنە ژێر ڕکێڤی خۆیانەوە. بەمە کەیف خۆش بوون. لەو ڕۆژەوە ئیتر هەموو یاسا و ڕێسای سەگیی خۆیان خستە گەڕ و هەموو ئەوانەی کە گورگە ڕەش سەپاندبووی بەسەریاندا ئیتر لابرا و دوور خرایەوە.

تەنیا گۆڵە سەرۆک و گۆڵە چاوسەوز نەبوو کە بە مەرگی گورگە ڕەش شاد بوون، بەڵکو گورگە بۆریش کە بە گورگە ئەفەندی دەناسرا و ڕەنگێکی بۆری خۆڵەکەوەیی هەبوو زۆر خۆشحال بوو. ئاخر زۆر لە گورگە ڕەش دەترسا. کاتێک بیستی گورگە ڕەشیان گرتوە و دەسەڵاتیان لێسەندوەتەوە، دانیشت و شوکری خوای کرد. وتی ئیتر ئەمجارە نۆرەی باز بازێنی خۆمە. هەتا هەر کوێ کەیفم لێبێت دەچم و لە کام چیای ئەوێ پێم خۆش بێت ڕاودەکەم. ئاخر نێچیرەکانی ئەوێ تامێکی تریان هەیە. ئیتر دەتوانم خۆم لەوێ نەچیرڤانیش دابنێم بۆ ئەوەی ڕاوم بۆ بکات و بۆم بێنێت با بیخۆم. ها ها ها... زۆر خۆش ئەبێت. ئەو گۆڵانە هەر هیچ نین هەر کاتێک نەیانەوێت بە مەیلم بگەڕێن هەر هەموویان بەکاڵی دەخۆم. پاش خۆشحاڵیێکی زۆر و هاوکات مۆڕەکردن، لە پڕ بێ دەنگ بوو و بڕێک کەوتە فیکرەوە و لە پڕ بە دەنگێکی بڕێک بەرز وتی نا خەم مەخۆ ئەویش هیچ نییە. خۆ گورگە شێخ لە گورگە ڕەش بەهێزتر نییە، جگە لەوە خۆ ئەویش وەک من خاوەندارییەتی لەو بەشەدا نییە.

گورگە شێخ ماوەیێکی زۆر نەبوو دەسەڵاتی لە گورگە شا سەندبوو و ببووە خاوەن بەشێکی گەورەی جەنگەڵەکە کە دەکەوتە ڕۆژهەڵاتی گۆڵەکانەوە. سەرەتاکانی هاتنە سەرکاری گورگە شێخ بوو کە گورگە ڕەش بە هانی هەر ئەم شێرە چاو شینە پەلاماری کردە سەر گورگە شێخ بۆ ئەوەی لە دەسەڵات لایبەرێت و خۆی ببێتە خاوەنی ئەو بەشەش. بەڵام گورگە شێخ بە نوشتە و جادو هەموو دەست و پاوەنەکانی کۆکردوە و هێرشەکەی گورگە ڕەشیان تێک شکاند و بەزاندیان. هەر ئەوکاتە گورگە شێخ هەوڵیدا لە ڕێگەی گۆڵەکانەوە گوشار بخاتە سەر گورگە ڕەش و شکستی پێ بێنێت. بۆیە پەنایانی دەدا و خواردن و هێزی دەدانێ.

شێرە چاوشین کە بەناو بۆ یارمەتی دانی گۆڵەکان هاتبوو تا لە دەسەڵاتی گورگە ڕەش ڕزگاریان بکات، پاش کوشتنی گورگە ڕەش و خواردنی بەلاشی ناوچەکە و هەروەها بۆنی نەوت وای لێکرد کە بنکە و بارەگایێکیشی لەوێ کردەوە و پڕی کرد لە هێز و کەوتە چاودێری هەموو دەوروبەرەکەی. ئاخر شێرە چاوشین زۆری حەز لە بۆنی نەوتە، لە هەرکوێ ئەو بۆنە ببێت ئەو وەک گیرۆدە لەوێ دەکەوێت، تەنانەت ئەگەر نەیدەنێ بە شەڕ وەریدەگرێت. ئەم کارە بە تایبەت گورگە شێخی توڕەکرد، بۆیە ئەویش هەوڵیدا بە پێوەندی دروستکرد لەگەڵ گۆڵەکان بەتایبەت گۆڵە چاو سەوز هەر چۆنێک بووە ڕێگە لە پیلان و بەرنامەکانی شێرە بگرێت. گورگە شێخ دەیزانی شێرە بۆنی نەوتی لە ماڵی ئەوانیش هەست پێکردوە و دەیەوێت بەڵاکەی گورگە ڕەش بە سەر ئەویشدا بێنێت. هەر بۆیە گورگە شێخ هەموو سەرکردە و ئازاکانی خێڵی خۆی کۆکردەوە پلانێک بۆ شێرە چاوشین بڕێژن کە نەتوانێت زیانیان پێ بگەیێنێت. لە کۆتاییدا سەرکردەیێکیان هەڵبژارد و ئەرکی تایبەتیان پێ سپارد. ئەم سەرکردە زۆری ڕقی لە ڕەگەزی سەگ بوو و زۆریش بە بوونیان قەڵس بوو. هەمیشە دەیگوت قەڵسم. بۆیە ناویان نابوو قەڵسم. گورگە شێخیش پێی دەگوت حاجی قەلسم. حاجی قەڵسم زۆر زیرەک بوو، قەت ئەوەی لەدڵیدا بوو لە ڕواڵەتیدا نەیدەدرکان. بە ئاسانی دەیتوانی بەرانبەرەکەی تەسلیمی ڕەفتاری خۆی بکات و بچێتە دڵیەوە و سواری دڵی بێت و بیکاتە پیاوی خۆی.

حاجی قەڵسم چووە لای گۆڵەکان و خۆی بە دۆستیان نواند و خۆی لە دڵیاندا جێگیر کرد. بەڵام بە هانی گورگە بۆر کە وادەی یارمەتی بە گٶڵە سەرۆک دابوو، گٶلە سەرۆک زۆر لە پێوەندییەکەدا نەچەقا. قەڵسم ئەوەندە قووڵ و ڕەگدار پێوەندی لەگەڵ گۆڵە چاوسەوز دروست کرد کە ئیتر بەرەی گۆڵە چاوسەوز بەتەواوەتی ببوونە بنەماڵەی گورگە شێخ و وەک باوکی خۆیان سەیریان دەکردن و قەت بە بێ ئیزن و ئاگاداری ئەو، بە تایبەت حاجی قەڵسم، تەنانەت خەڵکەکەی خۆیشیان بۆیان نەبوو یەک کەرویشکیش بخۆن. ئەمە لە لای گۆلە سەرۆک ترس و دڵە ڕاوکێی دروست کرد. گۆڵە سەرۆک کە نیوەی ناوچەکەی بەدەستەوە بوو دەترسا کە بە یارمەتی گورگە شێخ گۆڵە چاو سەوز هەمووی لێ بسێنێت و دەستی لە بن هەوانەکەوە دەرچێت و بیدۆڕێنێت و لە ئاکامدا گۆڵە سەوز ببێتە براوەی ڕکابەری چەندین شاڵەی نێوانیان. بۆیە وردە وردە پاڵیدا بە گورگە بۆری ئەفەندییەوە. ئەویش کە لە خودای بوو کە ڕۆژێک ئەو خەونەی بێتە دی و پێ بنێتە شوێنی پێی گورگە ڕەش و حوکمی ئەوێش بکات، خێرا پشتیانی گرت. بەم شێوە هەردوو گۆڵ سەرەڕای سەرۆک بوونی خۆیان، بۆماننەوەیان لە سەرۆکایەتیدا بوونە پەتکراوی گورگەکانی دراوسییان. لەوە بەدوا گورگە بۆر هەموو ناوچەکەی بەشی گۆڵەسەرۆکی کردە مەیدانی تەرتەرانێی خۆی و هەمووی پڕ کرد لە گورگی بۆر لە نەتەوەی گورگە بۆری ئەفەندی و ئەرکی گۆڵەکانیش بوو بە پاراستنی قازانجەکانی گورگەکان و پڕکردنی هەنبانی خۆیان. لەو ڕۆژەوە ئیتر نازناوی هەرکامیان وشەیێکی تری پێ زیاد بوو. گۆڵە سەرۆک بوو بە سەرۆک ئەفەندی و گۆڵە چاو سەوزیش بوو بە سەوزەی شێخ. گورگە ئەفەندی و گورگە شێخ ناوە ناوە بۆ دڵنیا بوون لە وەفاداری گۆڵەکانیان و هاوکاتیش لە کاتی شەڕ و ناتەبایی نێوانی خۆیان دوو گۆڵەکەیان ئەدا بەشەڕ. ئەوانیش بۆ سەلماندنی وەفا و ئەمەگی خۆیان ئامادە دەبوون کە پەلاماری یەکتر بدەن و هاشاوڵ ببەن بۆ یەکتر و هەر کەسیکیش خاوەنەکانیان بیەوێت بیگرن و تەقدیمی گورگە بۆر و گورگە شێخی بکەن. ئەم گۆڵانە هەرچی هەبوو و نەبوو خواردیان و دایان بە ئەربابەکانیان و وردە وردە لە کۆمەڵی سەگ کەس نەما و گورگە بۆر و گورگە شێخیش پێکەوە ڕێکەوتن و ئیتر پێویستیان بە گۆڵەکان نەما، بۆیە لە جەژنی ڕێکەوتنیاندا هەرکەسە و گۆڵی خۆی دڕی و پێکەوە خواردیان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 118 car hatiye dîtin
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Gotarên Girêdayî: 2
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Kategorîya Naverokê: Çîrok
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
Kalîteya babetê: 96%
96%
Ev babet ji aliyê: ( Ziryan Elî ) li: 25-06-2022 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( Ziryan Serçinarî ) ve li ser 25-06-2022 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( Ziryan Serçinarî ) ve li ser 25-06-2022 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet li gorî Standardya Kurdîpêdiya bi dawî nebûye, pêwîstiya babetê bi lêvegereke dariştinî û rêzimanî heye!
Ev babet 118 car hatiye dîtin
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Pirtûkxane
Çand û Civak
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Kurtelêkolîn
Jules Verne Nasiya Xwe Dide Kurdan
Kurtelêkolîn
بين الديمقراطية و”الدُمى قراطية
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Kurtelêkolîn
Rojnameya Şerq û Kurdistan
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Cihên arkeolojîk
Temteman
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Kurtelêkolîn
Kurdên Batûmê
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Jiyaname
AYNUR ARAS
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Jiyaname
Ferhad Merdê
Jiyaname
KUBRA XUDO
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu

Rast
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
13-07-2024
Sara Kamela
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Weşanên
Şerq û Kurdistan
17-07-2024
Burhan Sönmez
Şerq û Kurdistan
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
18-07-2024
Burhan Sönmez
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
Şehîdan
Mahmûdê Kerem
18-07-2024
Burhan Sönmez
Mahmûdê Kerem
Jiyaname
Ishaq Iskotî
21-07-2024
Aras Hiso
Ishaq Iskotî
Babetên nû
Jiyaname
Ishaq Iskotî
21-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Letif Memmed Brukî
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 525,622
Wêne 106,440
Pirtûk PDF 19,790
Faylên peywendîdar 99,621
Video 1,449
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
301,315
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756
هەورامی 
65,744
عربي 
28,846
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,306
فارسی 
8,537
English 
7,169
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Pol, Kom
Kurmancî - Kurdîy Serû
Peyv & Hevok 
41,119
Pend û gotin 
24,602
Kurtelêkolîn 
4,869
Şehîdan 
4,214
Enfalkirî 
2,990
Pirtûkxane 
2,705
Çand - Mamik 
2,631
Navên Kurdî 
2,602
Jiyaname 
1,228
Cih 
1,134
Belgename 
289
Wêne û şirove 
131
Weşanên 
115
Cihên arkeolojîk 
61
Partî û rêxistin 
26
Vîdiyo 
19
Helbest  
10
Pêjgeha kurdî 
3
Wekî din 
2
Karên hunerî 
2
Nexşe 
2
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Ofîs 
1
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Pirtûkxane
Çand û Civak
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Kurtelêkolîn
Jules Verne Nasiya Xwe Dide Kurdan
Kurtelêkolîn
بين الديمقراطية و”الدُمى قراطية
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Kurtelêkolîn
Rojnameya Şerq û Kurdistan
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Cihên arkeolojîk
Temteman
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Kurtelêkolîn
Kurdên Batûmê
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Jiyaname
AYNUR ARAS
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Jiyaname
Ferhad Merdê
Jiyaname
KUBRA XUDO
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Dosya
Peyv & Hevok - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Navên Kurdî - Zayend - Bêl alî Navên Kurdî - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Kurtelêkolîn - Welat- Herêm - Kurdistan Kurtelêkolîn - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Kurtelêkolîn - Kategorîya Naverokê - Edebî Kurtelêkolîn - Kategorîya Naverokê - Gotar & Hevpeyvîn Kurtelêkolîn - Cureya Weşanê - Born-digital

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 0.281 çirke!