Pirtûkxane Pirtûkxane
Lêgerîn

Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!


Vebijêrkên Lêgerînê





Lêgerîna pêşketî      Kilaviya


Lêgerîn
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina babetê
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Alav
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Hesabê min
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
Lêgerîn Tomarkirina babetê Alav Ziman Hesabê min
Lêgerîna pêşketî
Pirtûkxane
Navên kurdî
Kronolojiya bûyeran
Çavkanî - Jêder
Çîrok
Berhevokên bikarhêner
Çalakî
Çawa lê bigerim?
Belavokên Kurdîpêdiya
Video
Sinifandin
Babeta têkilhev!
Tomarkirina Babetê nû
Wêneyekê rêke
Rapirsî
Nêrîna we
Peywendî
Kurdîpîdiya pêdivî bi çi zaniyariyane!
Standard
Mercên Bikaranînê
Kalîteya babetê
Em kî ne
Arşîvnasên Kurdipedia
Gotarên li ser me!
Kurdîpîdiyayê bike di malperê xuda
Tomarkirin / Vemirandina îmêlî
Amarên mêhvana
Amara babetan
Wergêrê funta
Salname - Veguherîner
Kontrola rastnivîsê
Ziman û zaravayên malperan
Kilaviya
Girêdanên bikêrhatî
Berfirehkirina Kurdîpêdiya ji bo Google Chrome
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Çûna jûr
Hevkarî û alîkarî
Şîfre ji bîr kir!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Em kî ne
 Babeta têkilhev!
 Mercên Bikaranînê
 Arşîvnasên Kurdipedia
 Nêrîna we
 Berhevokên bikarhêner
 Kronolojiya bûyeran
 Çalakî - Kurdipedia
 Alîkarî
Babetên nû
Jiyaname
Ishaq Iskotî
21-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Letif Memmed Brukî
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 525,622
Wêne 106,440
Pirtûk PDF 19,790
Faylên peywendîdar 99,621
Video 1,449
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
301,315
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756
هەورامی 
65,744
عربي 
28,846
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,306
فارسی 
8,537
English 
7,169
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Pol, Kom
Kurmancî - Kurdîy Serû
Peyv & Hevok 
41,119
Pend û gotin 
24,602
Kurtelêkolîn 
4,869
Şehîdan 
4,214
Enfalkirî 
2,990
Pirtûkxane 
2,705
Çand - Mamik 
2,631
Navên Kurdî 
2,602
Jiyaname 
1,228
Cih 
1,134
Belgename 
289
Wêne û şirove 
131
Weşanên 
115
Cihên arkeolojîk 
61
Partî û rêxistin 
26
Vîdiyo 
19
Helbest  
10
Pêjgeha kurdî 
3
Wekî din 
2
Karên hunerî 
2
Nexşe 
2
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Ofîs 
1
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergê...
Weşanên
Şerq û Kurdistan
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
Şehîdan
Mahmûdê Kerem
Jiyaname
Ishaq Iskotî
دوا وشە
Xebatên xwe bi formateke baş ji Kurdipediyayê re bişînin. Emê wan ji bo we arşîv bikin û ji bo we biparêzin!
Pol, Kom: Kurtelêkolîn | Zimanê babetî: کوردیی ناوەڕاست
Par-kirin
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Nirxandina Gotarê
Bêkêmasî
Gelek başe
Navîn
Xirap nîne
Xirap
Li Koleksîyana min zêde bike
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!
Dîroka babetê
Metadata
RSS
Li googlê li wêneyan girêdayî bigere!
Li ser babeta hilbijartî li Google bigerin!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوا وشە

دوا وشە
دوا وشە
#ڕەسوڵ سەفەریانی#

ماوەیێک پێش ئێستا ماڵێکم لە کابرایێک کڕی کە بەشێکی زۆری کەلوپەلی ماڵەکەی نەدەبرد. ڕێکەوتین و من بە پارەیێک هەڵمگرتەوە. پاش ماوەیێک زانیم لە نێۆ کەلوپەلەکەدا کیفێکی بچکۆلانەی تێدایە. وادیار بوو شت و مەکی پریڤات و شەخسی تێدا بێت. سەرەتا وتم لە بیری چووە، بۆیە لە سوچێک دامناو چاوەڕوان بووم ڕەنگە بۆی بێتەوە و بیبات. ماوەیێکی زۆری بەسەردا تێپەڕی، بەڵام کابرا دیار نەبوو. چووم بۆ دوکانی دەڵاڵی خانوبەرەکە کە ماڵەکەمیان بۆ دۆزیبوومەوە بۆ ئەوەی ڕەقەمی تەلەفونی کابرا وەرگرم. کابرای دوکاندار وتی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، با بزانم بۆم دەدۆزرێتەوە. زۆرێک گەڕا و هەر لەبەرخۆیەوە بۆڵەی دەهات و پرسیاری کاتی عەقدی کڕینەکەی کرد. پێم وت. وتی هۆهۆ لەمێژە. عاقیبەت بۆمی دۆزیەوە و پێیدام. سپاسم کرد و هاتمە دەرەوە هەر بەدەم ڕێگاوە تێلم بۆ کرد، بەڵام ڕێک چووە سەر پەیام. دامخست و لە ماڵەوە دیسان چەند جار لە چەند ڕۆژی پشت سەری یەکدا تەلەفونم بۆ کردەوە، بەڵام پەیامگیرەکە لەوبەرەوە بەردەوام دەڵێت ئەو ڕەقەمە داخراوە یان ئیتر نەماوە. سەرئەنجام منیش لە ڕووی کونجکۆلی و فوزولییەوە کیفەکەم کردەوە. ئەوەی بینیم تەنیا فلاش میننەیێک و چەند وێنەیێک بوو. مێمورییەکەم خستە سەر کامپیوترەکەم. ئەوەی تێدا بوو فایلی سەوتی بوو. گوێم لێگرت. فایلەکە ئاخاوتنێکی نێوان کابرایێک و ژنەکەی بوو کە وەک پەیام بۆ یەکیان دانابوو. ئەمەش دەقی وتووێژەکەیە هێناومەتە سەر کاغەز.

ژن: خۆت وتت باشە. ئەم کارە ڕەزای خۆتی لەسەر بوو. خۆت دەزانی چەندین ساڵە منت چاوەڕێ کردوە. هەموو ساڵێک بە بیانویێک پەکت خستوە. ئێستا وادیارە پەژیوان بوویتەوە و ئەتەوێت هەموو خەتاکان بخەیتە ئەستۆی من. ئەگەر تۆ ئەو کات، یەکەم ساڵەکە دەڵێم، پێش ئەوەی ئەوان بڕۆن، خۆت ئاگاداریت کە من زۆر پێش ئەوەی ئەوان هەر لە مێشکیشیان کەوتبێت باسی ئەوەم کرد، وتم هەستە با بڕۆین ئێرە جێگەی ژیان نییە، لانیکەم جێگەی خەیاڵەکانی منی تێدا نابێتەوە. پێم وتی ئێرە زۆر بەر تەسکە خەیاڵی من بەرزە، ناتوانم لێرە بژیم. بەڵام تۆ هەر وتت ئەمساڵ مناڵەکەمان وردە، ئەوکات تەنیا تاکە مناڵێکمان هەبوو. ئەوان ڕۆیشتن، دیسان پێم وتی، وتم من لەوان کەمتر نیم، منیش حەزدەکەم بڕۆم. ئەوە بۆ من تەحمول ناکرێت کە ئەو ژنە لادەییە بەسەرما قیافە بگرێ و خۆی بەرز فەرز بکات بۆ ئەوەی ئەو چووەتە دەرەوە. پۆز لێبدات و خزمەکانت باسی بکەن. وتم من تاقەتی ئەوانەم نییە. وتت باشە دەڕۆین، بەڵام دواتر قسەکەی خۆت خواردەوە. ئەوە بوو بە کێشەمان، تەنانەت بڕیاری جیابوونەوەم دا، بەڵام تۆ دونیات کردە تکاکار و بوویتە هۆی ئەوەی من دەس لە خەوەکانم هەڵگرم. وتم قەیدی ناکات هەوڵمدا هەر لێرە دوای حەز و خەیاڵەکانم بکەوم وبژیم. هەوڵم دا وەک دونیای فیلمەکان بە ئازادی و ئازاد بژیم. بەڵام نەکرا. هەمیشە کەسێک لەبەردەممدا قوت دەبووەوە. هەموو کەسیێک خۆی بە خاوەنم دەزانی. بۆ تۆیان دەگێڕاویەوە. دەتکرد بە شەڕ، بەڵام وردە وردە بۆ ڕاگرتنی من هەوڵت دەدا خۆت گێل کەیت. بەڵام لە دڵەوە لەگەڵ خۆت موشکلەت بوو. خۆت دەخواردەوە. جەستەت ببووە قوربانی دەرونت. هەتا دەهات لاواز دەبوویت و کەم تەحەمول. بەڵام من هەر تەحەمولم دەکردی بۆ ئەوەی ناوی پیاوێکم لەسەر بێت. ئەگینا نە تۆ ئەوە بوویت کە من پێت قایل بم و نە منیش ئەو کەسە بووم کە تۆ ئاواتت بوو.

بە درێژایی ئەو ساڵانە هەوڵمدا بە خۆ دوور خستنەوە و بڕینی پێوەندی لەگەڵ ئەوان، ئاگام لە بارودۆخی ئەوان نەبێت و لە بیر خۆمی بەرمەوە و ئیتر باسی ئەوان نەکەم بۆ ئەوەی داخی ئەو ماننەوەو لێرەچەقینەم لا تازە نەبێتەوە، بەڵام خۆ ئەم باسە کۆتایی نایێت. بە دەسپێکردنی هاتۆ چۆی باوکت و خوشکەکانی خۆت و ئەو ژنە و سەردانیان بۆ لای ئەوان دیسان باسەکەیان گەرم کرا. ئیتر بەراستی تاقەتم لێ بڕا. من ناتوانم بەم هەموو حەز و خواستانەوە خۆم بە تۆ و ئەو شارە بچکۆلە دواکەوتوەوە ببەستمەوە.

پیاو: خۆت چاک دەزانیت کە هەموو ژیانم تەنیا لە پێناوی تۆدا بەخت کرد. من بە ئیزنی تۆ و لە بەر دڵی تۆ پشتم کردە هەموو حەز و ئارەزووەکانی خۆم. هەر چی تۆ ویستت من وام کرد لە کێ توڕە بووایەتی من لێی توورە دەبووم. ڕقت لە کێ بوو من ڕقم لێهەڵدەگرت. بە دەم هەرکەسەوە پێدەکەنیت لەگەڵتا پێدەکەنیم بە ڕوویدا. کێت خۆشدەویست، لە پیاو و لە ژن، منیش خۆشمدەویست. لەگەڵ کێ هاورێ بوویت لەگەڵی هاوڕێ بووم. پشتم لە هەموو خزم و کەس و هاوڕێی خۆم کرد. لە قوماشفرۆش و بەقاڵ و چەقاڵ و مامۆستا و ناسراو و نەناسراو کە تۆ حەزت پێدەکرد من لەگەڵی دەبووم بە هاوڕێ و هاتووچۆیم دەکرد. من دەمزانی تۆ خەریکی چیت، بەڵام جۆرە هەستێک گوێرایەڵ و دەستەمۆی تۆی دەکردم. هەستێک وەک خۆشەویستی یان ترس یان تێکەڵاوێک لەو دووانە. هەرکەسیش باسی ئەو ڕاستیانە ڕەفتار و کرداری تۆی بۆ دەکردم لەگەڵی دەبوومە دووژمن. کێ لەدڵی تۆ دا ڕێگا و جێگای نەبووایە لە دڵی منیش توڕدەدرا. من وەک سەربازێک تەنیا لە ئەمری تۆدا بووم و هەموو خواستەکانتم بە بێ بۆچی و لەبەرچیێک جێبەجێ دەکرد. لەبەر تۆ دەیان ماڵم گۆڕی و هەموو جارێک بە کۆڵێ زەرەر دەمفرۆشت لەبەر ئەوەی فڵان جیران و دراوسێت پێ خۆش نەبوو. لە بیرتە لەبەر دڵی تۆ چیم کرد بەو ژنە بێ گوناهە وا تۆ بە لادەی ناوی دەبەیت. ئەوە لەکاتێکدا بوو کە ئەرکی ڕاستەقینەی من ئەوە بوو کە وەک برا لەگەڵیان ببوایێم و ئاگام لە خۆی و مناڵەکەی بووایە. هەر ئەو ژنە چەند ساڵ بە تەنیا ژیا و کەس نەیتوانی یەک تاکە وشەی پشت سەر دروست بکا. کەچی من لەبەر دڵی تۆ پشتم تێکرد و شەڕم پێفرۆشت. هەموو ئەمانەم کرد بۆ هێشتنەوەی تۆ، بۆ ئەوەی مناڵەکانم بێدایک نەبن. هەستە سەیر وسەمەرەکەم ڕێگرم بوو لەوەی تەنیا یەک کاژێر خۆم بم. هەموو ئەمانەم قبول کرد و هیوادار بووم ڕۆژێک لەم ڕێگا بگەریتەوە و دامرکیت و ژیانی ئاسایی بێتە ماڵەکەم. هیوادار بووم زەمان و تەمەن بتگۆڕێ.

ژن: هەموو ئەوانەی کە کردت تەنیا لەبەر من نەبوو. تەنیا لەبەر خۆشویستنی من نەبوو. وەک خۆت دەڵێیت و منیش چاک دەزانم تۆ ترسێکی گەورەت لەگەڵدا بوو. ترسێک کە تۆی کردبوو بە گوێڕایەڵی بێ ئەملا و ئەوڵای من. تۆ تەنیا لەوە نەدەترسایت کە منت لە کیس بچێت، چون تۆ چاکت دەزانی کە من نەک هەر تۆ بەڵکو کەسم بە دڵ و بە قووڵی خۆش ناوێت. هاوکات خۆت بەکەمتر لە من دەزانی. تۆ دەترسایت من دەستت لێهەڵگرم و ئیتر کەسی ترت بۆ نەدۆزرێتەوە و نەتوانی هاوسەرێکیتر بۆ خۆت پەیدا بکەیت. تۆ دەترسایت کە پاش من کەست پێ قایل نەبێت. تۆ بە گشتی کەسێکی ترسنۆکی و قەت نەتوێراوە قسەی دڵت بەرانبەر بە من بکەی. بە ئاواتەوە بووم بۆ تەنیا یەکجاریش بووە بەرانبەر کردەکانی من هەلوێست بنوێنی و پیاوانە توڕە بیت و شەرت و مەرج و سنورم بۆ دابنیت و زۆر جیدی هەڵوێست بنوێنیت. ئەمە وایکرد کە من بەربڵاو بەدوای حەزە بێ سنورەکانمدا بچم و ئەم شتەم لێ ببێتە جۆرێک لە گیرۆدەیی، وەها گیرۆدەییێک کە ئەمڕۆ ئیتر بووەتە بەشێک لە کەسایەتیم و خووم پێگرتوە. ڕەنگە ئەگەر تۆ پیاوێکی ڕاستەقینە ببووایێتی ئەمڕۆمان وا نەدەبوو. پێم خۆشە لێرەدا شتێکت پێ بڵێم، ئەگەر تا ئێستا نەتزانیبێت، ئەویش ئەوەیە من ئیتر ئەمڕۆ بڕوام بە شتێک بە ناوی ئەشق و خۆشەویستی و ژیانی خێزانی و لەم بەزمانە نییە. ئەمەش هەست و سروشت و ڕەوشتی منی پێکهێناوە و شتێک نییە کە بە زەمان و تەمەن لەمندا بگۆردرێت. بە عەکسەوە ئەمە بە گوزەری زەمان و تێپەربوونی تەمەن و ژیانی هاوبەشی لەگەڵ تۆ لەمندا دروستی کردووە و بووەتە بەشێک لە پێناسەی منە. من وام ێهاتووە کە حەز دەکەم هەر ماوەیێک لەگەڵ کەسێک کە بە هەر هۆیێک پێم جوانە یان حەزم لێیەتی بژیم و جووت بم. بەڵام قەت خۆم بە کەسەوە نەبەستوەتەوە و نابەسمەوە. تەنانەت بە مندالیشەوە. منداڵیش هەر زۆری تۆ بوو، هەڵبەت زۆریش دڵت خۆش نەکەیت بەوەی منداڵەکانم هەموو هەر لە تۆ بێت. من خۆم بەراستی لەوەدا دڵنیا نیم و بۆیشم گرینگ نەبووە و نییە. لەبەر ئەوەی تا ئێستاش هەر تۆ گەورەت کردوون. خۆشییانم دەوێت بەڵام خۆمم پێش هەموو شتێک و هەموو کەس خۆشتر دەوێت. دەزانم ژیان هەر یەکجار بە هەموو کەس دەبەخشرێت، بۆیە دەمەوێت بە دڵی خۆم بژیم.

پیاو: ئەو ترسەی تۆ باسی دەکەی ڕاستە، بەڵام ترسەکەم لەوە نەبوو کە نەتوانم کەسی تر وەک هاوسەر ببینمەوە، بەڵکو من لەسەرەتاوە هیوام بە باشتر بوونی تۆ بوو، بەڵام دواتر بیرم لە منداڵەکانم دەکردەوە. لەوە دەترسام و بیرم دەکردەوە کە مناڵەکانم بێ دایک گەورە بن. تۆ دەبێت ئەوە بزانی کە ئەگەر تەنیا ژنی من نەبوویت، وەکو خۆت دەڵێیت شکت لەوە هەیە کە من باوکی مناڵەکان بم، بەڵام هەردووکمان دەزانین کە تۆ تەنیا دایکیانیت، هەر چەند قەت دەوری دایکایەتی ڕاستەقینە و ئەرکی دروستی دایکایەتیت بە ئەستۆ نەگرت و ئەنجامت نەدا، بەڵام بۆ ئەوان دایک دایکە و نەبوونی هەتیویی دروست دەکات و هەست بە بۆشاییەکەی دەکەن. بەڵام بەداخەوە تۆ قەت لەم دەردەی من نەگەیشتیت یان نەتویست تێبگەیت چون تێگەیشتن ئەرک و بەرپرسایەتی دێنێت، ئەوەش ئەو دوو شتەیە کە تۆ هەمیشە لێی هەڵاتویت و پشتت تێکردووە. بەڵام من ئێستاش پاش ئەم دوا ونبوونەت کە زۆری خایاندوە و ناشزانم لەکوێیت، ئەگەر بێتو دەسهەڵبگری لەو ڕێگا و بگەڕیتەوە، من ئامادەم ماڵەکەمان جارێکیتریش بفرۆشم و بگوێزینەوە بۆ شارێکی تر، شارێ شوێنێک کە کەس نەماناسێت و نەزانێت لە کوێوە هاتووین. وەک وتم ئێستاش ئامادەم سێبەری دایکایەتیت بەسەر مناڵەکانتەوە قبول بکەم و چاوپۆشی لە هەموو هەڵەکانت بکەمەوە و جارێکیتر هێلانەی هاوبەش سازبکەین و جوجکەکانمان خۆشحاڵ بکەین و کۆتایی بە چاوەڕوانی و بێ دایکیان بێنین. لە بیرت نەچی بتەوێت و نەتەوێت دایکیت.

ژن: بە دایکبوونی من، بەشێکی بە زۆری تۆ بوو و بەشێکیشی، مەبەستم یەکەم مناڵە، بە هۆی مناڵی و کاڵفامی خۆم بوو. دواتریش جۆرە سەرپۆشێک بوو بۆ ئەوکاتانەی وا ئێستا ناومناوە مناڵە جێ گومانەکان. من خۆم ئاگاداری ئەوەش هەم کە ئامێزی تۆ هەمیشە کراوەیە بۆ من و قەت ناتوانیت ئەو درگا دابخەیت. ئەزانم وەک هەمیشە ناتەوێت باس لەوە بکەیت کە من تا ئێستا لە کوێ بووگم، تەنانەت ناتەوێت بزانیت ئەم ماوە لە گەل کێ و چۆن ژیاوم. ئەمە عادەتی تۆییە. بەڵام دەمەوێت ئەوەت پێ بڵێم کە من ئێستا وەک پەلێکی سوک و ئازاد خۆم داوەتە دەس بای ژیان و دەمبات. هەر تاوێک لە شوێنێک دەمنیشێنێتەوە. ژیان بەو چەشنە دەروات کە من دەمویست. هەمیشە کەسانێک هەن کە ئامادەن ئامێزت بۆ بکەنەوە، بۆیە من ئیتر دەروەستی ئامێزی تۆ نیم. ئەگەر تۆ هەست دەکەیت کە هێشتا گیرۆدەی ئامێزی منیت و پێت خۆشە تۆش پشکێکت لەو گەرمایە بەرکەوێت ماڵەکەمان بفرۆشە و دەستی دوو مناڵە بچوکەکان بگرە و وەرە بەرەولای من. کاتێک ڕێکەوتی ئاگادارم بکەوە ئەوکات پێت دەڵێم کە لە کوێم. ئەگینا لەوانەیە ئەمە دوا وتە و دوا وشەیێک بێت کە لە منی دەبیستیت. بڕیاری خۆت بدە.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 246 car hatiye dîtin
Haştag
Çavkanî - Jêder
[1] Mallper | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Gotarên Girêdayî: 2
Pol, Kom: Kurtelêkolîn
Cureya belgeyê: Zimanî yekem
Kategorîya Naverokê: Çîrok
Welat- Herêm: Rojhelatê Kurdistan
Ziman - Şêwezar: Kurdî ,Başûr - Soranî
Meta daneya teknîkî
Mafê telîfê ji xwediyê gotarê bo Kurdîpêdiya hatiye veguhestin
Kalîteya babetê: 98%
98%
Ev babet ji aliyê: ( Ziryan Elî ) li: 28-06-2022 hatiye tomarkirin
Ev gotar ji hêla ( Burhan Sönmez ) ve li ser 28-06-2022 hate nirxandin û weşandin
Ev gotar vê dawiyê ji hêla ( Burhan Sönmez ) ve li ser 28-06-2022 hate nûve kirin
Navnîşana babetê
Ev babet li gorî Standardya Kurdîpêdiya bi dawî nebûye, pêwîstiya babetê bi lêvegereke dariştinî û rêzimanî heye!
Ev babet 246 car hatiye dîtin
Pelên pêvekirî - Versiyon
Cûre Versiyon Navê afirîner
Dosya wêneyê 1.0.1174 KB 28-06-2022 Ziryan ElîZ.E.
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Kurtelêkolîn
Rojnameya Şerq û Kurdistan
Kurtelêkolîn
Kurdên Batûmê
Jiyaname
Ferhad Merdê
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Jiyaname
AYNUR ARAS
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Pirtûkxane
Çand û Civak
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Kurtelêkolîn
بين الديمقراطية و”الدُمى قراطية
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Kurtelêkolîn
Jules Verne Nasiya Xwe Dide Kurdan
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Cihên arkeolojîk
Temteman
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO

Rast
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
13-07-2024
Sara Kamela
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Weşanên
Şerq û Kurdistan
17-07-2024
Burhan Sönmez
Şerq û Kurdistan
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
18-07-2024
Burhan Sönmez
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
Şehîdan
Mahmûdê Kerem
18-07-2024
Burhan Sönmez
Mahmûdê Kerem
Jiyaname
Ishaq Iskotî
21-07-2024
Aras Hiso
Ishaq Iskotî
Babetên nû
Jiyaname
Ishaq Iskotî
21-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Letif Memmed Brukî
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Kinyazê Brahîm Mîrzoyêv
18-07-2024
Burhan Sönmez
Jiyaname
Mela Kaka Hemê
13-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mihemed Cezaêr
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Mistefa Elî Şan Nebo
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Nîroz Malik
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ebdo Mihemed
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Elî Şemdîn
09-07-2024
Aras Hiso
Jiyaname
Ehmed Xeyrî
09-07-2024
Aras Hiso
Jimare
Babet 525,622
Wêne 106,440
Pirtûk PDF 19,790
Faylên peywendîdar 99,621
Video 1,449
Ziman
کوردیی ناوەڕاست 
301,315
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,756
هەورامی 
65,744
عربي 
28,846
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,306
فارسی 
8,537
English 
7,169
Türkçe 
3,571
Deutsch 
1,458
Pусский 
1,123
Française 
321
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
56
Հայերեն 
44
Español 
39
Italiano 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
20
日本人 
18
עברית 
14
Norsk 
14
Ελληνική 
13
中国的 
11
Pol, Kom
Kurmancî - Kurdîy Serû
Peyv & Hevok 
41,119
Pend û gotin 
24,602
Kurtelêkolîn 
4,869
Şehîdan 
4,214
Enfalkirî 
2,990
Pirtûkxane 
2,705
Çand - Mamik 
2,631
Navên Kurdî 
2,602
Jiyaname 
1,228
Cih 
1,134
Belgename 
289
Wêne û şirove 
131
Weşanên 
115
Cihên arkeolojîk 
61
Partî û rêxistin 
26
Vîdiyo 
19
Helbest  
10
Pêjgeha kurdî 
3
Wekî din 
2
Karên hunerî 
2
Nexşe 
2
Li Kurdistanê hatine berhemdan 
1
Ofîs 
1
Kurdîpîdiya berfrehtirîn jêderê zaniyariyên Kurdîye!
Wêne û şirove
Kêliya ku rêberê şehîd “Simko Axa Şikak” berî 96 salan giheşte bajarê Silêmaniyê
Pirtûkxane
Civaknasiy perwerdeyê
Kurtelêkolîn
Rojnameya Şerq û Kurdistan
Kurtelêkolîn
Kurdên Batûmê
Jiyaname
Ferhad Merdê
Wêne û şirove
Endamên Yekitiya Jinên Kurd a El-tealî 1919
Jiyaname
AYNUR ARAS
Jiyaname
Firîca Hecî Cewarî
Pirtûkxane
Çand û Civak
Cihên arkeolojîk
Kereftû
Jiyaname
Elî Paksirişt (Azad Makûyî)
Cihên arkeolojîk
Qoşliyê
Wêne û şirove
Serokên çend eşîrên kurdan, 1898
Pirtûkxane
Dîroka mesopotamya
Kurtelêkolîn
بين الديمقراطية و”الدُمى قراطية
Kurtelêkolîn
Hevgirtina dagirkeran û belavbûna kurdan
Kurtelêkolîn
Jules Verne Nasiya Xwe Dide Kurdan
Jiyaname
Mihemedsalih Qadirî
Jiyaname
KUBRA XUDO
Wêne û şirove
KURDÊN GURCISTANÊ di salê de 1971
Cihên arkeolojîk
Mezarê Padîşehê Kurd ê Mîdî (Kî Xosraw- Kawa) 632-585 BZ
Wêne û şirove
Kurdekî Batûmê bi cilûbergên neteweyî (sedsala 19an)
Jiyaname
TAHARÊ BRO
Jiyaname
Şermîn Cemîloxlu
Jiyaname
Dîlan Yeşilgöz-Zegerius
Cihên arkeolojîk
Temteman
Cihên arkeolojîk
Dalamper
Pirtûkxane
Derûniya ciaknasiyê
Pirtûkxane
Zanista Civakê
Jiyaname
EZÎZÊ ÎSKO
Dosya
Pend û gotin - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Pend û gotin - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Peyv & Hevok - Ziman - Şêwezar - Kurdî Kurmancî Bakûr - T. Latîn Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Bakûrê Kurdistan Peyv & Hevok - Welat- Herêm - Rojawa Kurdistan Şehîdan - Zayend - Nêr Şehîdan - Partî - Hêzên Parastina Gel - HPG Şehîdan - Welatê jidayikbûnê - Bakûrê Kurdistan Şehîdan - Netewe - Kurd Şehîdan - Ziman - Şêwezar - Kurmanciya Bakur

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Peywendî | CSS3 | HTML5

| Dema çêkirina rûpelê: 1.265 çirke!