ئاخ زۆرە! پەی زاتێ.
ئەگێڕنەوە کابرایەکی هەورامی بەهێز، بە ڕێگایەکدا ئەڕوا، جەردەیەک دووی ئەکەوێ، بۆ ئەوەی لە هەلێکا ڕووتی بکاتەوە، کابرای هەورامی دەگاتە قوڕاوێک، وڵاخەکەی بە بارەوە کە قوڕەکەدا دەچەقێ، ئەمیش دەچێتە ژێر سکی کەرەکە بە بارەکەوە هەڵیدەگرێ و دەیباتە وشکانی، جەردەکە کە ئەمە دەبینێ لە ڕووتکردنەوەی پەشیمان دەبێتەوە، لاولاوە کابرا دەڵێت: (ئاخ زۆرە! پەیزاتێ) ، واتە: خۆزگە ئەم هێزە زاتێکی لەگەڵ ئەبوو، کە جەردەکە گوێی لەو قسەیە دەبێت، تێدەگا کابرا ترسنۆکە، دەچێتە سەری و ڕووتی دەکاتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,077 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!