گوللەبارانکردنی حەمەی شێخ حەسەن (حەمە بچکۆل)
حەمەی شێخ حەسەن کوڕێکی بزێوی شۆڕشگێڕ بوو، لە سەرەتای لاوێتییەوە ببووە پێشمەرگە و لەنێو کەرتەکەماندا بە حەمە بچکۆل ناومان دەبرد و دڵسۆز و لاوێکی قارەمان بوو. لە ساڵی 1982 ببووە پێشمەرگە و بەشداریی زۆرترین چالاکییەکانی ناوشار و دەستوەشاندن لە بنکە و مۆڵگە و سەربازگەکانی ڕژێمی بەعسی لەگەڵدا کردبووین. بەتایبەت نەوشیروان مستەفای زۆر خۆش دەویست و چەندین جار پێی دەوتم: زۆر حەز دەکەم لە نزیکی نەوشیروان مستەفاوە پیشمەرگە بم، بۆ ئەوەی هەر ڕۆژێک شەهید بم، ناوم بچێتە مێژووەوە و هیچ کات لەیاد نەکرێت.
#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 846 car hatiye dîtin