ناو: دڵشاد
ناوی باوک: تۆفیق مستەفا
دڵشاد تۆفیق- گۆرانی بێژ
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (دڵشاد تۆفیق مستە فا حەسەن) ە، ساڵی 1972 لە گوندی #چیوەی سەروو# دۆڵی #بالیسان# لەدایک بووە، لە عەشیرەتی خۆشناوە، تا پۆلی دووی سەرەتایی لە قوتابخانەی ئەیوبی خوێندووە دواتر لە قوتابخانەی خالید بن وەلید سەرتایی تەواو دەکات، تا پۆلی سێ ناوەندی خوێندووە، لە 1989/8/11 ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و (5) منداڵی هەیە بەناوەکانی (هاوکار- هاوڕێ- دێهات- شوکریە- شاوێرد)، لەکۆتای هەشتاکان گۆرانی گوتووە، بۆیکەم جارلە کۆلێژی ئاداب لە ئاهانگێک بە مقامێکی و گۆرانیێکی ماموستا تاهیر تۆفیق بەژدار بووە، ساڵی 2004 یەکەم بەرهەمی کلیپ کراوی گۆرانی (بووکی تەمەن) بووە لە هۆنراوەی ئاری ئاغۆک و ئاوازی ماملێ، لە گەڵ زۆربەی تیپەکانی میوسک لە هەولێر کاری کردووە، هەتا ئێستا بەردەوامە لەکاری هونەری گۆرانی وتن، هەروەها (30) کلیپی گۆرانی ئەنجامداوە، بەشداری چەندین ئاهەنگ و دانیشتن و ڤیستیڤاڵی کردووە، لەگەڵ تیپی میوسکی هەولێر لە ڤیستیڤالی 11 ئازار بەشداری کردووە، کاری لە گەڵ زۆربەی میوسیک ژەنەکانی هەولێر کردووە.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 2021/7/7[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 373 car hatiye dîtin