هاوڕێیان و دۆستان، خوشک و برایان، بەرپرس و نوێنەرانی لایەنە حیزبی وحکومییە بەڕێزەکان و دەزگا ڕۆژنامەوانیەکان وخزمانی ئازیز…
بەشداری فراوان و بە پەرۆشی ئێوە لە ڕۆژی ناشتن و پرسەی جوانەمەرگی برامان #بژار عەلی بۆسکانی# خەم و پەژارەی خانەوادەکەمانی کەم
کرد و ئارامی و دڵنەواییەکی گەورەی پێداین.
ئەو بەشدارییەی ئێوە وەک خۆشەویستی و وەفایەک بۆ کاکە بژار و خانەوادەکەمان، مایەی ڕێز و شانازی و سەروەرەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە کە هەرگیز لە بیر ناکرێت. بەناوی بنەماڵەی کاکە بژاری جوانەمەرگەوە سوپاسی بێ پایانتان دەکەین کە لەو دوو ڕۆژە گەرمەدا هاوخەممان بوون و ئەرکتان کێشاو ماندووبوون لەگەڵماندا.
هەروەها سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و هاوڵاتی و بەرپرسەی حیزب و حوکمی و خزمانی دەرەوەی وڵاتیش دەکەین کە بە هەر هۆیەک بێت نەیانتوانیووە بەشداری پرسەکە بکەن و لە ڕێگای تەلەفون و نامەوە بەسەریان کردووینەتەوە یان لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هاوخەمی خۆیان دەربڕیوە.
هیوادارین کەس ئازاری وا نەچێشێت و هەمووان لەش ساغ و سەلامەت بن و وڵاتمان و بەتایبەتی شاری سلێمانی لە ئارامیدا بژی..
#جوتیار عەلی بۆسکانی#
بەناوی بنەماڵەی جوانەمەرگەوە[1].
23 ی تەموزی 2022
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,615 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!