بابەت: پزیشکی
ئامادەکردنی: د.# فایەق گوڵپی#
گرێی شێرپەنجەی قۆڵۆن بە گوێرەی شوێن و قەبارە و جۆرەکەی، وە بە گوێرەی قۆناغی گەشەکردنەکەی، نیشانەی نەخۆشی جیاواز درووستدەکات،
شێرپەنجەی لای چەپی قۆڵۆن و ڕێکە، نەخۆشەکە دووچاری سکچون و قەبزی و خوێنبەربوون دەکات،
شێرپەنجەی لای ڕاستی قۆڵۆن بەبێ هەستکردن بە دانانی خوێن لە پیساییدا، نەخۆشەکە دووچاری کەمخوێنی و هەڵئاوسانی سک دەکات.
هەموو شێرپەنجەکان کۆمەڵە مادەیەک دەردەکەن بەهۆیەوە خواردن و هەرسکردنی خۆراک کەم دەکەنەوە، گەشەکردنی خانە و شانەکانی جەستە لاواز دەکەن، نەخۆش دووچاری کەمخوێنی دەکەن.
- شێرپەنجەی لای چەپی قۆڵۆن بە هۆی خوێن بەربوون و خوێندانانەوە نەخۆشەکە دووچاری کەمخوێنی دەکات.
لە شێرپەنجەی لای ڕاستی قۆڵۆندا خوێن بەربوونی ئاشکرا درووست نابێت، نەخۆشەکە لە پیساییەکەیدا خوێن نابینێت، کەچی دووچاری کەمخوێنی دەبێت. هۆکارەکەی ئەوەیە بۆشایی ناو قۆڵۆنی لای ڕاست فراوانە،
شێرپەنجەکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنیتەوە بە بێ ئەوەی ڕیخۆڵەبگرێت و نەخۆشەکە دووچاری سکئێشە بکات،
گرێ شێرپەنجەی لای ڕاستی قۆلۆن لە جۆری برینییە، بە بەردەوامی خوێنی کەمی لێدەکێت، خوێنەکە تێکەڵی پیسایی دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕدرێت، بە پشکنینی تایبەتی نەبێت خوێنەکە لە پیساییدا نابینرێت.
بۆیە گرنگە هەرکەسێکی بە تەمەن کە دووچاری نەخۆشی کەمخوێنی بوو، گومانی شێرپەنجەی قۆڵۆنی لای ڕاستیشی لێبکریت، بێجگە لە پشکنینەکانی تری کەمخوێنی، پشکنینی قۆڵۆنی لای ڕاستیشی بۆ بکرێت، وەک پشکنینی پیسایی(occult blood)، نازووری قۆڵۆن و هیتر.
باشترین چارەسەریش بۆ کەمخوێنی شێرپەنجەی قۆڵۆن و گرێی شێرپەنجەکە نەشتەرگەرییە.
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,230 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!