جۆرێکە لە نەخۆشیەکانی پەنکریاس کە تێیدا ئەنزیمەکانی هەرس کردن هێرش دەکەنە سەر پەنکریاس خۆی و توشی هەوکردن و ائیلتهابی دەکەن.
هەوکردنی پەنکریاس ئەکرێ دابەش بکرێ بۆ دوو جۆر :
1- acute pancreatitis :
ئەو جۆرەیە کە بە خێرایی دەرئەکەوێ و بۆ ماوەیەکی کاتی زۆر کەم بەردەوام ئەبێ چەند ڕۆژێک.
2- chronic pancreatitis
ئەم جۆرەیان پلە بە پلە دەرئەکەوێ و ماوەیەکی زۆر ئەمێنێتەوە و بەردەوام ئەبێ.
$هۆکارەکانی$
1. خواردنەوەی مەشروبات.
2. گیرانی جۆگەی زراو بەهۆی بەردی زراو.
3. پێوەدانی دووپشک.
4. خواردنی دەرمانە بەهێزکەرەکان.
5. جگەرە کێشان.
6. بەکارهێنانی ماددە بێ هۆش کەرەکان.
7. قەڵەوی.
9. شێرپەنجەی پەنکریاس.
10. ئیلتیهابی خوێن بەرەکان.
11. بەرزی چەوری خوێن (ترایگلیسراید).
12. هۆکاری بۆ ماوەیی.
12. بەرزی ڕێژەی کالسیۆم لە خوێن دا.
$نیشانەکانی$
1. بوونی ئازار لەبەشی سەرەوەی سک پاشان بەرەو دواوە دەڕوات.
2. زیاد بوونی ئازارەکە کاتی خواردنی ژەمەکان.
3. بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش.
4. ڕشانەوە.
5. زیاد بوونی لێدانی دڵ.
6. ووشک بوونەوەی لەش.
$ئاڵۆزیەکانی$
گەر ئەم نەخۆشیە چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی:
کێشەی هەناسەدان، نەخۆشی شەکرە، شکستی گورچیلە، شێرپەنجەی پەنکریاس.
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,636 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!