گوێز بە ژمارە، مایەی دیاره
گوێز لە کۆندا و تا ئەمرۆشی لەگەڵ دابێت لە کوردستاندا هەر بەژمارە دەفرۆشرا، به و دوایانە بە پێوانەی کیلۆش دەفرۆشرێت، بۆ ژماردنی گوێز ئیدیۆمیشی لەسەر وتراوە: هەر کەسە و گوێز لە هەمبانەی خۆیدا دەژمێرێت یان دەڵێی گوێزی بۆ دەژمێریت، هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە لە سەروپێی ئاژەڵدا وتراوە: پێچک چارە، بە ئەژمارە، هەر سەد دانە لە گوێز نرخێکی بۆ دانراوە به و پێیە بۆ دوو سەد دانە نرخێکیتر تا هەزاران دانە ژماردن، ئەمەش گوزارشتێکی ئابورییە بۆ دەست پێوەگرتن بە بەرووبومەکان و مایە دیاربوون، بۆیە کورد وەکو ڕێنمایی و ڕێنوێنی دەبێژێت: گوێز به ژمارە، مایەی دیارە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 530 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!