ڕۆژنامەنوسێکی نزیک لە هەرێمەکانی شەڕ ڕایدەگەیەنێت، دەوڵەتی تورک جۆرێک چەکی کیمیایی بێهۆشکەر بەکاردەهێنێت کە ناوی (تەرموباریک) و (ئەتۆمیی تاکتیکی)یە، ڕەنگی دووکەڵەکەی سوور، ڕەش، سپی، زەرد، سەوز و خاکییە و لە زاری گەریلاکانەوە دەڵێت: ئەو چەکە بۆنی شەکری سووتاوی لێدێت و ڕەنگی ئاو سپی دەکات، بۆنی سێویشی لێدێت.
ڕۆژنامەنوس دڵگەش ساسۆن، لە سنوری بادینان، کە نزیکە لە هەرێمەکانی شەڕەوە، لە لێدوانێکی تایبەتیدا لەگەڵ ڕۆژنیوز بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە دەخاتەڕوو لە بەرامبەر گەریلاکانی ئازادیی.
ئەو ڕۆژنامەنوسە لەسەرەتای قسەکانیدا باسی لە مێژووی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی کرد لەلایان دەوڵەتی تورکەوە دژی گەریلا و وتی: مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 1990، هەرکاتێک تەنگەتاوبووبن و شکستیان هێنابێت چەکی کیمیایی بەکاردێنن، دەوڵەتی تورک پێشتر جۆرێک کیمیایی بەکاردەهێنا کە لەشی مرۆڤ دەتوێنێتەوە، بەڵام ئێستا لە سەر تونێلەکانی گەریلا هەمووجۆرێک چەکی کیمیایی تاقی دەکاتەوە.
وتیشی: ئێستا دەوڵەتی تورک جۆرێک چەکی کیمیایی بێ هۆشکەر لە تونێلەکانی شەڕ بەکاردەهێنێت کە ناوی “تەرموباریک” و “ئەتۆمیی تاکتیکی”یە، ڕەنگی ئەو دووکەڵەی لەو چەکانە دێتە دەرەوە سوور و ڕەش و سپی و زەرد و سەوز و ڕەنگی خاکییە، گەریلاکان دەڵێن بۆنی شەکری سووتاوی لێدێت و ڕەنگی ئاو سپی دەکات، هەروەها بۆنی سێویشی لێدێت، بەگوێرەی بەڵگەکان دوژمن هەم وەک گاز ئەم چەکە دەنێرێتە ناو تونێلەکانی شەڕ هەم لەگەڵ تەقەمەنیدا بەکاریاندێنێت.
لە ناو تونێلەکاندا دەبنە تۆز کاتێک گەریلا جووڵە دەکات لە ناو تونێلەکاندا دیسان ئەم گازە چالاک دەبێت و وەک تۆز دێت بەسەر مرۆڤدا و کاریگەری دروستدەکات، ئەم گازە کاریگەری خراپ لەسەر هەموو زیندەوەرێک دروستدەکات و کاریگەرییەکەشی درێژخایەندەبێت.اس
ئەو ڕۆژنامەنوسە کە نزیکە لە هەرێمەکانی شەڕەوە ئاماژەی بە بانگەوازیی و داواکارییەکانی گەریلا کرد لەم کاتەدا و وتی: گەریلا خۆی یەکلایی کردووەتەوە بەڕۆحی ئاپۆیی لەسەر ڕێبازی حەقیقەت هەتا دوواین دڵۆپی خوێن شەڕی ئازادیی دەکەن، دوژمن بە چ شێوازێکی قێزەون و دڕندانەش هێرشمان بکاتەسەر ئێمە تا کۆتایی بەرەنگاریی دەکەین، بەڵام داواکاری گەریلا لە ڕای گشتی کورد و لایەنە سیاسییەکان و ڕای نێودەوڵەتی ئەوەیە کە بێدەنگی بشکێنن و بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر تاوانەکانی دەوڵەتی تورک، ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن مسۆگەر سەردەکەون، ئەوانەشی کە لە بەرەی خیانەتدان باجەکەی دەدەن. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,263 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!