پێوەدان لە ویزە ویز(گیزە گیز)ی خۆشتره
#پێوەدان لە گیزگیزێ باشترە#
مێشەکانی وەکو(هەنگ و زەرگەتە و سوێرەموس و زەنگەستوورە و مێشەکەرانە و مێشە سەیانە) ویزە ویز یان گیزەگیز یان گزگزەیان هەیه، لەدەوروبەری شاری هەر کامێکیان بیت، ویزەویزەکەیان زۆرتر دەبێت و بەدەورتدا دەخوڵێنەوە و دەسوڕێنەوە و ئامادەکاریش دەکەن بۆ پەلامار و چز لێگرتن، هەڵبەت ویزە ویزە و گزگزەکەیان جاڕسە، بۆیە ئەوە بووە بە ئیدیۆم و لەکوردەواریدا بەناز و نوز و منەتبارکردن و پێفرۆشتنەوەی چاکەیەک یان هەڕەشە و گوڕەشەی بێ کردار کورد وتویەتی: پێوەدان لە ویزە ویزی خۆشترە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 312 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!