بایەخی بەرد لە ژیانی کوردەواریدا
لە دێهاتەکانی کوردستان بەرد زۆر بایەخی پێدراوە، کورد لەسەر بەرد دەڵێت: لە لادێ بەرد ژیانی تێدایە، چونکە لەبەرد زۆر پێداویستی دابینکردووە وەکو: ئاگرکردنەوە بە بەرد، دروستکردنی کەوچک و لەگەن و دەفر، چەقۆ و ڕم و نێزە، کردویەتی بە بەردەباز و دیوار و خانووی حەوانەوە، کەلو پەلی دەستاڕ و بەردە جۆنی و سیوسیوەی دەرگا و تاتەشۆر و چیلە و کەڵەکە بەرد و..تاد، لەبەر ئه و هەموو گرنگیەیە وتراوە: بەرد ژیانی تێدایە.
لە کوردەواریدا بەرد خزێنراوەتە ناو زۆر ئیدیۆمی ترەوە لە هەر شوێنەی مانا و گوزارشت و تایبەتمەندی خۆی هەیە وەک: دەڵێی بەردە بەناو گووی دادەدات، بۆ قسە ڕەق و ناخۆش بەکاردێت، سەد قەل و بەردێک، بۆ بەهیچ سەیرکردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی هەندێ کەس و لایەن کە جێگەی مەترسی نین، لە هەناوم بووە بەرد، بە خواردنیکی خۆش دەوترێت کە دوای خواردنی گوێت لە قسەیەکی ناخۆش بێت یان هەواڵ و باسێکی کارەساتبار، بەرد لە جێگەی خۆی سەنگینە یان بە سەنگە، واتە مرۆڤ لە ناوچە و شوێن و وار و سەر کاری خۆی بە قەدرە لە هەڵقەنان و دەربەدەری و ئاوارەیی و کار و شوێن گۆڕیدا بێ ڕێز و قەدر و قیمەت دەبێت، بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت، ئه و ئیدیۆمە لەکاتێکدا دەوترێت: کە مرۆڤ بە هەنگاوێک یان سەفەرێک یان کارێک دوو ئامانج و مەبەست بپێکێت و جێ بەجێ بکات وەک: لەسەردانیدا بۆ شارێک دوو کار ئەنجام بدەیت، لە #کوردیپێدیا#دا چەندین ئیدیۆمیتر لە سەر بەرد هەیە ئەوانە هەندێک نمونە: سەربەرد و ڕەقەن کێڵانه، #بەرد کوڵاندن#، ئەگەر بەرد نی يە لە کەوشتا، بۆچی ئەشەلی، #بەرد ئەدرێت بەدەرگای داخراودا#، بەشەر لەبەرد سەختر و لە گوڵ ناسکتره، #بەرد تل بدە، بێ کار مەبه#.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,021 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!