دەقی ڕاگەیاندراوەکەی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان#:
سەبارەت بە بارودۆخ و ئاڵۆزیە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستان ناڕەزایی و ناڕەحەتی خۆی لەهەمبەر بارودۆخ و تەنگژەی سیاسی ئێستای عێراق دەردەبڕێت. ڕوونە هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی عێراق، کە لە ئۆکتۆبەری ساڵی 2021 ئەنجامدرا و ئەو دەرهاوێشتە و کێشە و ئاڵۆزی و پێشهاتانەی دوای هەڵبژاردن بوونە تەگەرەیەک لەهەمبەر دامەزراندنی حکوومەتی تازەی عێراق لەسەر بناغەیەکی دەستووریی باوەڕپێکراو لەسەر بنەمای سیستەمی سیاسیی ئێستای عێراقدا لەئاکامدا وڵات گەیشتە لێواری باردۆخێکی سیاسیی داخراو.
لە ڕوانگەی هەستکردن بەوپەڕی بەرپرسیارەتی و لەپێناو بەرژەوەندی وڵاتدا و بۆ پاراستنی عێراق لەو مەترسیانەی کە لەقۆناغی ئێستایدا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، داوا لەسەرجەم سەرکردە ساسییەکانی سەر گۆڕەپانی عێراق دەکەین لە ئاست بەرپرسیارەتی قۆناغی ئێستادابن و داواش لە هەموو لایەنەکان دەکەین هەنگاوی جدی و پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی بەرهەمدار و سەرکەوتوو لەسەر بناغەی پشت بەستن بەبنەماکانی دەستووری عێراق بۆ ڕزگارکردنی وڵات لەو دۆخە چەقبەستوویەی ئێستایدا.
هەربۆیەش لەپێناو ئەنجامدانی پڕۆسەی چاکسازی و گۆڕانکاری ڕاستەقینە و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق دەتوانرێت ڕێککەوتنبکرێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دوای ئەوەی هەموو لایەنەکان ڕێکبکەون و بەڵێنی ئەوەش بدەن، کە بە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕازیدەبن وەک خۆی و ئەزموونی هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراقیش دووبارە نەبێتەوە.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
13ی ئابی 2022.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 685 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!