داری بەڵاڵووک یەکێکە لەو دارانەی کە زۆر بەرز نابێتەوە، و لە شێوەی دەوەندا دەبێت. لە بنکەکەیەوە کۆمەڵە نەمامێک پێکەوە دەڕوێن. جگە لەوەی بەرەکەی کۆدەکرێتەوە و ئاڵووێری پێوە دەکرێ، دارەکەشی لە درووستکردنی زۆربەی ئەو کەرەستانەی لە ژیانی ڕۆژانەدا کەڵکیان لێ وەردەگیرێ گرنگی هەیە. لەوانە ناو پەلەکانی (چانی) پێدەچنن، کە لە کۆندا گێرەی پێ دەکرا. هەروەها (دارعەسای) لێ درووست دەکرێ، بەڵام بۆ (گۆچان) بەکار نەهاتووە. چونکە دەڵێن ئەوەی گۆچانی دار بەڵاڵووک بگرێت بە دەستەوه، دوور نییە ئازیزێکی لێ بمرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 565 car hatiye dîtin