دايک و کۆرپەی ساوا
دايک که کۆرپە ساواکەی دەنواند له مەلۆتکەيەکی سپی توند دەبەست و شيری مەمکی خۆی دەدايێ و وورده ووردە دەستی له پشتی دەدا تا خەوی لێ دەکە وت، ئەگەر منداڵەکەشی گەورەتر دەبوو، دەیخستە ناو لانک و لای لایەی بۆ دەکرد و دەیلاواندەوە تاکوو منداڵەکەی به سۆزی دەنگ و ئاوازی دایکی خەوی لێبکەوێ، ئەم چەند دێره پارچه شيعرێکی فۆلکلۆری لای لایەی مندالانە، کە دايک بەسەر لانکی ساواکەی به دەنگێکی نەرم دەی گوتن :
لای لايه ڕۆرە لای لایێ
شەوگار درەنگە لۆ خەوت نايێ
ياخوا کۆرپەی من دوور بێ
له دەردان له بەری دنیايێ
رۆرە لای لايێ لای لايێ
ئیشم زۆرن لۆ خە وت نايێ [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 208 car hatiye dîtin