تەڕی ئەکەی، بەلی ئەکەی، بەخۆتیا ئەکەی.
مەبەستی مەتەڵەکە کەوچکە کە بۆ نانخواردن بەکاردێت، تەڕی ئەکەی مەبەست لەو کاتەیە کە کەوچک دەکەیت بەناو چێشتی شلەدا و تەڕ دەبێت، بەلی ئەکەی (بەل: قوت، لەبەشە شێوەزاری موکریاندا بەمانای بەررزبوونەوەی شتێک بەکاردێ) واتە: ئەو کاتەی کەوچکی پڕ بە چیشت دەبرێ بۆ دەم، بەخۆتیا ئەکەی واتە: کەوچکەکە دەکەیت بە دەمدا. وەڵام (کەوچک) .[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 515 car hatiye dîtin