لە گوندان کێندەر خۆشه
دەچمە کاولە #سیراوە#... هەشت نۆیەک حازر نی یە
دەچمە کاولە #ڕەختاوە#ی... هەموو زگیان هانی یە
دەچمە کاوەلە دۆغانێ... نۆ مردی لێ مردینە
دەبڕۆ #گرد عازەبان#... جاحێریان زۆرە ڕەنگینە
دەچمە #هێلەوە#ی... ژنیان مل بە هەوری نە
دەبڕۆ کاولە #سیاو#ی... لەمن بە قورینگ و سی نە
دەبڕۆنە شێخ شەروانی... چاوڕەشیان زۆر تێدایە
دەچمە #عەوێنە#ی جاران... عەوێنەم عەوێنەیە
چار باغەکی دامەزراند... ئاشی وا له گۆسکەيە
گۆتمێ بێنه ماچت کەم... سەر پەنجەت به خەنەيە
له گوندان کێندەر خۆشه... جێمان شۆڕە زەرتکەمە
ئاشقی کیژەکی بوويمه...ماریان وا له پەڕگەیە
ماريان وا لەسەر بەرێ...حەوشەی به قەنتەرەيە
له گوندان کێندەر خۆشه... جێمان خۆ گردی گۆمێ
چاوم به دوو کیژان کەت...هەردووکیان لەسەر گۆمێ...
له گوندان کێندەر خۆشه... جێمان کۆزە پانکەیە
بمرم لۆ شێخ شەروانی... گوندەکی زۆر قەوغەیە
تاخمە کيژەک ئەوا دێن... لۆ ئاقاری قشرەیە
لۆ ناو زەويێ دامە زران...کردیان دارو پوشکەیە
یارێ من به پێش دەکەت... شۆڕ بۆوە لۆ حاویەیە
ده ستم هاوێشته ملی.... دەیگۆ تالعت گەورەیە
جۆتيارەک جۆتی دەکا...لە کن وابی گولەیە
زانيتی با بزانی... لە کنم وایە گەمەیه[1]