لە سکی دایکی دێتەدەرێ، پشتی باوکی دەخورێنێ.
مەبەستی مەتەڵەکە شقارتەیە (شقارتە: پێکدێ لە قەپاغێکی کارتۆنی بەهێز، شێوەیەکی شەشپالووی لاکێشەیی هەیە، دوو لاتەنیشتی مادەیەکی کبریتی زبرە، دەنکە شقارتە لەناویدایە، سەری دەنکە شقارتەکان مادەیەکی کبریتی لوسی پێوەیە، لە ئەنجامی لێخشان بە لا قەراغی کبریتە زبرەکەدا، ئاگر درووست دەکات و دەنکی شقارتەکە کە لە دار درووست دەکرێ گڕدەگرێ، شقارتە بۆ داگیرساندنی تەباخ یان چرا بەکار دێت، بەڵام لە ئێستادا چەرخی غاز جێگەی گرتووەتەوە) لە سکی دایکی دێتەدەرێ واتە: دەنکی شقارتە کە لە قەپاغەکەی دەردەهێنرێ، پشتی باوکی دەخورێنێ واتە: دەهێنرێ بە لا تەنیشتی قاوغەکەیدا و دادەگیرسێ. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,058 car hatiye dîtin