بنوێ گایە
هەستێ چیایە
گا: ئاژەڵێکە لە وڵاتی کوردەواردا بۆ جووت بەکارهێنراوە، بنوێ گایە، مەبەست لە ڕەشماڵ یان دەوارە، کاتێک کۆدەکرێتەوە، بەقەدەر قەبارەی گایەک دەبێت، هەستێ چیایە، کاتێک دەوارنشینان دەوار هەڵدەدەن، زۆر گەورەیە، کورد وتەنی مەڵێکی تەواوە، لەمەتەڵەکەدا گەورەیی دەوار بە گەورەیی چیا چووێنراوە. وەڵام: (دەوار، ڕەشماڵ یان تاوڵ) . [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 213 car hatiye dîtin