ئیمپراتۆری #میتانی# لە سەدەی 16ی پێش زایین لە ناوچەکانی کوردستان بەگشتی و لە بەشی ڕۆژئاوای کوردستانی گەورە بەتایبەتی بڵاو بووەتەوە. میتانییەکانی بۆ ماوەی نزیکەی 150 ساڵ فەرمانڕەواییان کردووە.
ئیمپراتۆریی میتانی لە ماوەی دەسەڵاتدارییەکەیدا بەردەوام لە هەوڵی فراوانکردنی ناوچەکانی ژێر دەستیدا بووە و سنووری دەسەڵاتدارییەکەی لە باشوور تا دەشتەکانی #ئەڕابخا# (#کەرکووک#) و لە ڕۆژهەڵات تا بەرزاییەکانی زنجیرەچیاکانی زاگرۆس گەیشتووە و لە بەشی ڕۆژئاواش هەتا کەناری دەریای سپی دەسەڵاتیان هەبووە.
لە ڕووی سیاسییەوە، میتانییەکان پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ میسرییەکان هەبووە و بە گوتەی زانایان و بەڵگە مێژووییەکان، پاشای میتانی (شورتانا) بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میسرییەکان، کچی خۆی بە ناوی (#تیدۆخیپا#) لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر کەنیزە بە مەبەستی هاوسەرگیری لەگەڵ فیرعەونی میسری (ئاموون حوتپ) بۆ میسر دەنێرێت و ئەم هاوسەرگیرییە جێبەجێ دەبێت، پاشان ناوی تیدۆخیپای میتانی لە لایەن خەڵکی میسرەوە لەبەر جوانییەکەی دەبێتە #نفرتیتی#.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 561 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!