سێ گایی
سێ بەگایشی پێ دەوترا، سێ کوڕ و سێ کچ بەیەک پرۆسەی داخوازی و مارەکردن کاری هاوسەرگیرییان بۆ ڕیک دەخرا، هەندێجار لە بنەماڵەیەک لە یەک کاتدا سێ خانەوادە ژن بە ژنیان دەکرد، بۆ نمونە ماڵی (یەکەم) کچی خۆیان دەدات بەماڵی (دووەم)، ماڵی(دووەم) کچیان دەدا بە ماڵی (سێیەم)، ماڵی (سێیەم)یش کچی خۆیان دەدا بەماڵی (یەکەم). [1]بەوە وتراوە: سێ بەگایی تا سەرەتای سەدەی بیستەم لەناو کوردەواریدا ئەو جۆرە ژن و ژنخوازییە بەردەوام بووە، ئێستا لە کوردستاندا ئەو کچ و ژنانەی کە بە سێ بەگایی شوویان کردووە، زۆرێکیان لە ژیاندا ماون.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 568 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!