دەشتی موڵکیه
بریتیه له حەوزێکی فراوان به قوم و چەگل پڕبۆتەوه له ژێریدا چەند چينێکی بەختیاری دەردەکەوێت، چەند بەرزایيەکی تێدەکەوێت و ئاوەرۆیەکەی دەڕژێته زێی گەورە و زێی گچکه و لەئاوی ژێر زەوی دەوڵەمەندە.
چونکە نزیکە لەو ناوچە شاخاويانەی کەلە بەردی کلسی کونيلەدار پێک هاتوون، شارۆچکەی (#قوشتەپە#) دەکەوێته ناو ئەو دەشتە، لە لای باشووری بەرزاییەکانی زوورگەزراو (ئاڤانە) و له ڕۆژهەڵات بەرزاییەکانی (کانی دۆمەلان) و (#کەسنەزان#) و له باکوور بەرزاییەکانی (خانزاد) و له ڕۆژئاوا دەشتی (#شەمامک#)، درێژییەکەی له باشووری ڕۆژهەلات تاوەکو باکووری ڕۆژئاوا دەگاتە (85) کیلۆمەتر، بەڵام پانییەکەی نیوەی درێژییەکەیەتی، بەرزی له ئاستی ڕووی دەریا له نێوان (550-300)مەتردايه.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 397 car hatiye dîtin