ناوی مەتەڵ سێ پیتە
گوێی قوتە و چاوی زیتە
بەهەستە و زۆر وریایە
هەمیشە لە کونایە
ئەم گیاندارە وردیلە
دەترسێ لە پشیلە
جونکە بیگرێ زووبەزوو
قوتی دەدا وەک پاروو
هەڵیبێنێ هەر کەسێ
ئازایە لێی ناترسێ
مشک مەبەستی مەتەڵەکەیە کە دوو گوێی قوت و دوو چاوی زیتی هەیە، زۆر وریایە بەڵام لە پشیلە دەترسێت. وەڵام (مشک)[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 585 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!