کانی داودە ڕەشی
کانییەکە دەکەوێته بن #گۆڕستانی داودە ڕەش#، لە گەڕەکی ئاشتی #دیبەگە#یە، ئێستاش ئاوی ماوه بەڵام بێ خزمەتە، لە کۆن بۆ خواردنەوە بەکارهاتووە و هێنده ئاوی هەبووە، بەشی هەموو ئاوی خواردنەوەی ئەوکاتی خەڵکی ديبەگەی کردووە.[1]
یەکێک لەسەرچاوە گرینگەکانی ئاوی خواردنەوەی دیبەگەیە و دەکەوێتە نزیک بەشی خوارەوەی گۆڕستانی داودە ڕەش و مێژووی پەیدابوونی چەند سەد ساڵێک بگرە زیاتریشە، لەسەردەمی زوودا ئاوەکەی زۆربووە و وەکو جۆگەیەکی گەورە و عەمباراوێکی لەبەردەمدا بووە و جگە لەخەڵکی بۆ هێنانی سەراو و ئاژەڵیشی لێ ئاودراوە، هەر لە زووە لەکێ پرس کرابێ هەمووی وەڵامیان ئەوە بووە زۆر لەمێژە، خۆم بیرمە تا نیوەی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم بەهۆی کەمی ئاوی دیبەگە خەڵک ئاویان لێ خواردۆتەوە بەتایبەتی ئەوانەی لەوێ نزیک بوون و دیارە ئەو کات خەڵک زۆر بووە نۆبەتی بۆ گیراوە و ژنان و پیاوان بە جیا نۆرەیان گرتووە، مام وەسمان ناوێکی خەڵکی دیبەگە و چەندانی تر بە پارە ئاویان بۆ ماڵە مەئموور و دەوڵەمەندەکان و دەزگاکانی دەوڵەت بردووە بۆیە نازناوی ئاوکێش بۆ مام وەسمان و بنەماڵەکەی هەرماوە.
ڤیدیۆیەکە: #عەدنان حاجی کاکە# یە، سەرقاڵی پاککردنەوەی کانیی داودە ڕەشە لە مایسی 2017دا.[2]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 431 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!