ناو: عوسمان
ناوی باوک: حەسەن
ناوی تەواوی (عوسمان حەسەن ڕەسوڵ) ە، لە ساڵی (1943) لە گوندی (#کەپەنک# ڕەش) ی دایکبووە، هەر زوو بابی کۆچی دوایی کردووە و لەبەر ئەوە لە ساڵی (1950) ماڵیان هاتۆتە #هەولێر#، بە منداڵی چووەتە خوێندن، توانیویەتی خوێندن تەواو بکات و ببێتە مامۆستا، لەبەر زیرەکی لە ساڵی 1965 کراوەتە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی نموونەیی هەولێر. دوایی زۆری هەوڵداوە کۆلیژ تەواو بکات، لە بەرباری سیاسی تاکوو ساڵی 1976 کۆلیژی یاسای تەواوکردووە بووەتە پارێزەر تاکوو ساڵی 1986، لە دوای ڕاپەڕین بووەتە ڕاوێژکاری یاسایی لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە (#27-06-1997#) کۆچی دوایی کرد. ئەوەش کۆپلەیەک لە هۆنراوەی:
خەم بەخەندەی وت تەماشا... عەریشی بەلقیسم هەیە
بۆ تەنینی تۆڕی خەم... بێشوومار ڕیسم هەیە
بۆ فریودانی هەژاران... ئەقلی ئیبلیسم هەیە[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 505 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!