سپی سپی کلوکلو
وەک پەڕە مریشک وەک پەموو
دێتەخوارەوە لە ئاسمان
دەڕژێتە سەر جادە و کۆڵان
دەشت و دەر و سەربان خانوو
دەکا بەیەک ڕەنگێ هەموو
دەتوێتەوە لەناکاو
ساردە هەموو دەبن بە ئاو
ئەگەر لێشت کردە تۆپەڵ
زوو دەیزانی مانای مەتەڵ
مەبەستی مەتەڵەکە بەفرە کە دەبارێت دەشت و دەر سپی دەکات. وەڵام (بەفر) . [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 359 car hatiye dîtin