تۆرەمەی بەرگاويلە:
ئەم باڵندانە لەشی بچووک و باریکیان هەیە. کلکیان درێژە. لە فڕیندا بەهێزن. لەسەر عەرز بەجوانی پێڕۆ دەکەن؛ جاری وایە وەک ڕاکردن ڕادەکەن.
بەدوو دەستە دابەش دەبن:
1- باریکە
2-بەرگاویلە
پانیەدرێژ، هەرزنە، هەرزنەکی، گاڵەخۆرە.
لەشيان زۆربەی قاوەيی ڕێ ڕێیه. پەڕی درێژی کەنار کلکیان سپیيە. وێنە و کردەوەيان لەهی چوڕە دەچێ. نێرە و مێیەیان یەک ڕەنگە. لەسەر عەرز هێلانە چێ دەکەن. لەکاتی فڕیندا دەخوێنن. لەسەر داران نانیشن. بريتين لە: باریکە، باریکەی ئاوی، باریکەی پانيە درێژه. باریکەی داری. باریکەی دندووک درێژ. باریکەی مل سوور. باریکەی مێرگان. [1] [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 242 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!