ئەمە باوکی گشتیانە.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: کابرایەکی شارەزووری ئاشنای ماڵێکی گەورە دەبێت، ساڵی هەشت نۆ جار دەچێت بۆ ماڵیان، هەموو جارێک مەشکۆڵەیەک دۆ و چەند سەلکێک دۆینە و کەشکیان بۆ دەبات و چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە، تێر و پڕ گۆشت و پڵاو ئەخوات، بێجگە لە خەڵات و بەرات، ساڵێک لە وەرزی بەهاردا دەچێت، وەک ساڵان چەند ڕۆژێک دەمێنێتەوە. خانەخۆێ دەڵێت: ئێستا لای ئێوە زۆر خۆشە، سەوزایی و ئاو و نێرگز و گوڵاڵەسوورەیە، منداڵەکانم بۆچی نابەیت لای خۆتان چەند ڕۆژێک بمێننەوە و کاتێکی خۆش ڕابوێرن، کابراش دەڵێت: باشە، لەگەڵ خۆی ئەیانبات. ڕۆژی یەکەم چێشتی دۆیینەیان بۆ لێدەنێ، ڕۆژی دووەم دۆ و کەشکیان بۆ لێدەنێ، منداڵەکان فێری ئەم جۆرە خواردنانە نین و هیچیان بۆ ناخورێت، کابرا نە بەرخ، نە بزن، نە مریشکێکیان بۆ لێنانێ، دواتر ئەیانباتەوە. منداڵەکان داستانەکە بۆ باوکیان ئەگێڕنەوە، باوکیان زۆر دڵگران دەبێت، لە دڵی خۆیدا بڕیارئەدا، هەر کەتێک کابرا هاتەوە دەریبکات، ڕۆژێک کابرای شارەزووری دەچێتەوە ماڵی کابرای گەورە و تەقە لە دەرگایان دەدات. خانەخوێ دەڵێت: کەس نەچێ بە دەنگییەوە و دەرگای لێمەکەنەوە، پاش ماوەیەک خانەخوێ دەڵێت: ئەوە کێیە؟ کابرای شارەزووری دەڵێت: خۆمانین. خانەخوێ دەڵێت: خۆتان کێن؟ کابرای شارەزووری دەڵێت: قوربان نامناسنەوە، بۆ دیدەنی منداڵەکانت هاتووم. خانەخوێ دەرگای بۆ دەکاتەوە و کێری بۆ دەردێنێ! دەڵێت: (ئەمە باوکی گشتیانە) ئەوانە هەموو لەمە کەوتوونەتەوە، کابرا سەردادەخات و دەڕوات. جارێکی تر ناگەڕیتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 354 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!