چوار پێشمەرگەی حیزبی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بریندار بوون و پارتی دیموکراتیش ڕێگە نادات ببرێنە نەخۆشخانە.
سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکرات بۆ بوار ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دوو شەممە 3ی تشرینی یەکەم چوار پێشمەرگەی حیزبی دیموکرات بەهۆی بۆردومانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر کوێستانەکانی #بەربزین# و #سەقەر# لە ناوچەی #برادۆست# و بناری #هەڵگورد# لە باڵەکایەتی بریندار بوون.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، سەرەڕای برینداری ئەو پێشمەرگانەو خراپی دۆخیان، بەڵام پارتی دیموکرات ڕێگە نادات بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، کە چەند ڕۆژێکە پارتی گەمارۆی خستووەتە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لەناوچەی باڵەکایەتی و بەو هۆیەشەوە دۆخی پێشمەرگەکان لەوپەڕی خراپیدایە، بەشێوەیەک خۆراک لە پێشمەرگەکان بڕاوەو هیچ کەلوپەلێکیشیان لا نەماوە بۆ چارەسەری بریندارو نەخۆشەکانیان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 969 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!