هێرۆ، هەرمەڵە، هەڵمەڵە
نیشتمانی ئەم گوڵه کە ناراوەکانی دەریای ناوه ەراست و چینه، گولێکی هاوینەیە، له ناوچەی (#ڕانیە#) و کوردستان له مانگی نەورۆز - ئادار چەکەرە دەکات و تا کۆتايی مانگی گوڵان - ئايار بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەم گوڵه دەتوانێ خۆی بگونجێنێ لەگەڵ کەش و هەوادا، واته دەتوانین تۆوەکەی لەناو ماڵان بروێنين و گەشەدەکات به جوانی، بەرزیەکەی له کێوەکان (160سانتیمەتر) دەبێت و له پێدەشتەکانیش دەگاتە (220 سانتیمەتر)، له دەشتی #بیتوێن# و (ڕانیە) سێ جۆر ڕەنگی هەیە: پەمەيی، مۆر، سپی، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانه له شاخی #کێوەڕەش# بەديوی #پشدەر# تەنها ڕەنگە سپیەکەی دەبینرێت، بەڵام بەديوی (ڕانیە) دا تەنها ڕەنگە پەمەییەکەی، وه له پێدەشتەکانیشدا ڕەنگی مۆر دەبینرێت، لەگەڵ هەردوو ڕەنگەکەی تر، گوڵ گرتنیی له مانگی جۆزەردان - حوزەیرانەوە دەست پێدەکات تا مانگی خەرمانان - ئاب. چاندنی لەناو ماڵان، پێويستی به سێ جار ئاودان هەیە له هەفتەیەکدا، بەڵام له زەوی دێمدا پێشتر گوڵ دەگرێت ئەمیش بەهۆی بارانی بە هارانەوە، واته له مانگی گوڵان - نیسان گوڵ دەگرێت تا کۆتايی مانگی جۆزەردان - ئايار، بەو مەرجەی فێنکی بمێنێ و گەرما دوا بکەوێ، گوڵەکانی حەز به بينينی ڕۆژ دەکەن و دەگەشێنەوە شێوەیان زورنايی هەڵکەوتون و ناسکن و بەهەر بەرکەوتەیەک دەژاکێن، له ڕووی پزیشکیەوه کولاندنی گوڵەکەی و خواردنەوەی ئاوەکەی، زۆر بە سودە بۆ کۆخە و چرکی (چڵک)ی سنگ، هەروەها بکوڵێنرێ و لەگەڵ ئاردی جۆ دا وەک (نوێنمەک-هەویری ئامادە بۆ جێ برین) بنرێ له شوێنێک که ئاوسابێ سودی دەبێ.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 858 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!