ڕێحان، ڕێحانە کێویلە، ڕێحانە سلێمان، شاڕێحان، گیا قولۆرە
شاخی #کێوەڕەش# و پێدەشتەکەی پڕه له شەتڵی ڕێحانی کێوی، ئەم گیایه بە جياوازی ڕێحانی ماڵی پەلکەکەی ئەستور و توکنە، وه شێوه گڕیەکی هەیە و سەوزێکی تێر باوه، وەک (ترنج) دەردەکەوێ، له ڕەگەزی لیمۆییەکانە، گیایەکی بەتەمەنی هاوینەیە.
بەهۆی تۆو و ڕەگەوە زۆر دەبێت، لەژێر پله بەرزەکانی گەرما دەڕوێت و دێمیە، پنجی گەوره دەکات و به چوار دەوری خۆيدا بڵاو دەبێتەوە، تا (40-80 سانتیمەتر) بەرز دەبێت.
گوڵەکەی زۆر سەرنجراکێشە و بینەر پەلکێش دەکات بۆلای خۆی، ڕەنگی سپی شێوه دەمەشێرییە، له دامێنی چیای کێوەڕەش دەڕوێ و له دەشتی بیتوێنیش ناوه ناوه دەبینرێ، له سەرسيانەوە تا #بنگرد# دەڕوێت، ئەم گیایه له ئەوروپا به گژوگیای شاهانە ناوبانگی دەرکردووە، لەڕووی پزیشکیيەوە، مادەی فلافونيداتی تێدایە و دژه ئۆکسیدە.
بەرگری لەش بەهێز دەکات، بۆ خوێن بەربوونی هەناوی، بە تايبەت خوێن بەربوونی دوای منداڵ بوون، خوێن بەربونەکە دەوەستێنێ و ئازار ناهێڵێ، ئەم گیایه بڵاوبۆتەوە به ئوستوراليا، ئينگلتەرا، ئەوروپا، چین، کەنەدا و زۆر له وڵاتان، له سەرەتای مانگی نەورۆز-ئادار چرۆ دەکات و له مانگی گوڵان- ئايار گوڵەکانی دەکاتەوە، تا زەوی تەڕ و پاراو بێت جوانتر خۆی نمایش دەکات، سودێکی زۆری هەیە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 606 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!