#قوببە و مەزار#گەی #ئایینی ئێزدی#، لە گرنگترین شوێنە پیرۆزەکانە بۆ بەجێگەیاندنی ڕێوڕەسمی ئایینی، هەروا بۆ سەردانیکردنی خەڵک و هیواخواستن بۆ بەدیهاتنی نزا و خواستەکانیان (ئەویش بە گرێدانی پەڕۆی ڕەنگاوڕەنگ و نیایش و خوێندنەوەی دوعا لە لایەن ئەو کەسانەی کە خواست و مەبەستیان هەیە) سەردانی دەکرێت.
قوببە لەبەر ئەوەی مۆرکی ئایینی هەیە، لە ڕووی شێوازی دروستکردن و کاری ئەندازیاریی زۆر جیاوازە و شێوازی تایبەتی خۆی هەیە کە لە هیچ بیناسازییەکی ئایینی تر بەدی ناکرێت.
هەر قوببەیەکی ئێزدی لەسەر چوارگۆشەیەک دروست کراوە، مەبەست لەوەش هەر چوار گۆشەی دنیایە، لەسەر چوار گۆشەکە، هەشت گۆشەیەک دروست دەکرێ، بە مانای هەر چوار وەرزی ساڵ و شەو و ڕۆژەکان دێت، کە دەکاتە هەشت.
پاشان بازنەیەک لەسەر هەشت گۆشەکە دروست دەکرێت، ئەمەش بە واتای گۆی زەوی دێت، هەر لەسەر ئەم بازنەیەش بیست و چوار تیشکی ڕۆژ نەخش دەکرێت، ئەمەشیان بە ئیلهام وەرگرتن لە بیست و چوار کاتژمێری شەو و ڕۆژێک، لە سەرەوەی ئەم تیشکانە دیسان چوار بازنە دروست دەکرێن، وەک هێمایەک بۆ چوار توخمە سەرەکییەکەی گەردوون، واتا ئاو، خاک، هەوا و ئاگر.
لە بەشی سەرەوە و کۆتایی قوببە، چوار پارچە قوماشی ڕەنگاوڕەنگ بە ڕەنگەکانی، سوور، سەوز، سپی و زەرد وەک نیشانەی چوار توخمە سەرەکییەکەی گەردوون دادەنرێت و لە سەرەوەی ئەمانەش پەیکەرێکی بچووک لەسەر شێوەی خۆر، یان هەندێ جار لەپی دەست دادەنرێت، کە ئەمانەش لە تایبەتمەندییەکان و هێما پیرۆزەکانی ئایینی ئێزدین.
یەکێک لە قوببە و مەزارگە سەرەکی و گرنگەکانی ئایینی ئێزدی، پەرەستگەی #لالش# ە کە ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە کۆکردنەوەی ساڵانەی ئێزدییەکانی هەموو جیهان.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 939 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!