ناو: ساجیدە
ناوی باوک: عەبدوڵڵا فەرهادی
$ژیاننامە$
پڕۆفیسۆر د. ساجیدە عەبدوڵڵا فەرهادی لە شاری هەولێر خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی تەواو کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و بڕوانامەی ماستەری لە بواری ڕێزمانی کوردی و بڕوانامەی دکتۆرای لە بواری ڕستە و شیکردنەوەی دەق لە زمانی کوردی لە کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەلاحەددین وەرگرتووە، لە ساڵی 2008 نازناوی زانستی (پرۆفیسۆری یاریدەدەری) وەرگرتووە، لە ساڵی 2014 وەکو یەکەمین ئافرەت لە هەرێمی کوردستان لە بواری زمانی کوردی نازناوی زانستی (پڕۆفیسۆری) وەرگرتووە، چەندین توێژینەوەی زانستی لە بوارەکەی خۆی لە گۆڤارە زانستییەکان بڵاوکردۆتەوە، چەند کتێبێکیشی بە چاپگەیاندووە، بێجگە لە وانەی بەکالۆریۆس بەشداریکردووە لە وتنەوەی وانەی خوێندنی باڵا، سەرپەرشتی نامەی قوتابیانی ماستەر و دکتۆرای کردووە، بە سەرۆک لێژنە یان ئەندام بەشداری لە چەندین گفتوگۆی نامەی ماستەر و دکتۆرای کردووە، هەروەها بەشداری لە چەند کۆنفرانسێکی زمانی کوردی کردووە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 389 car hatiye dîtin